له‌سه‌رهێل 87
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لێدوانی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات له‌ په‌یوه‌ند به‌ وتووێژی جه‌واد زه‌ریف

لە چەند ڕۆژی رابردوو دا په‌یامێکی ده‌نگی جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم لە ڕاگەێنە گشتیەكان بڵاو كرایەوە، که‌ ئه‌و لێدوانه‌ ‌پێناسەی داڕماوی و بێ‌ سەرەوبەرەیی دەسەڵاتدارانی ڕژیم دەكا و خودی زەریف ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و لێدوانانه‌ نهێنی بوون و قه‌رار نه‌بووه‌ بڵاو وه‌کرێن.
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه‌ نهێنیه‌ی ڕژیم ده‌رخه‌ری نمایشێکی دەسەڵاتە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان و ئەو هەلومەرجەی كە دەسەڵاتی تێدایە،و هەلومەرجێك كە ڕوخان و لە ناوچونی دەسەڵاتی تێدا بەرچاو دەكەوێ‌.
١.جەواد زەریف بە باس كردنی هێندێك لە ڕاستیەكان كە حكومەت و بەشی ئیجرایی و بە تایبەت وەزارەتی دەرەوەی ڕژیم دەسەڵاتیان نیە، ئامانجی سەرەكی ئەوەیە كە ئەگەر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیم بپاڵێوێ‌، بازار گەرمی بۆ خۆی و بە شێوەی گشتی تر بۆ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتوی ڕژیم بكات.
٢. وەزیری دەرەوەی ڕژیم باس لە ناكۆكی خۆی لە گەڵ فەرماندەی ترۆریستی قودس، قاسم سلێمانی دەكات. ئاشكرایە كە ناكۆكی لە نێوان باڵەكانی ڕژیم و زەریف و قاسم سلێمانیدا هەبووەو هەیە، سەرەڕای ئەو ناكۆكیانەش باڵەكانی ڕژیم لە كاتی مەترسیەكان بۆ سەر پێكهاتەی دەسەڵات، یەكگرتوون و ناكۆكیەكان لە بیردەكەن. بەڵام ئاشكرایە كە قاسم سلێمانی دەست ئاوەڵەتر بووە لە بڕیاڕو لە كاروباری سیاسەتی دەرەوەی ڕژیمدا.
زەریف زۆر پێش لە ناوچوونی قاسم سلێمانیش ئەو ڕاستیەی زانیوە بەڵام بەو حاڵەش بەردەوام بووە لە كاركردن، بەو پێ‌ یە قسەكانی زەریف لە دوای لە ناوچونی قاسم سلێمانی بەشێكی لەبەر ئەوەیە كە بە ئەمریكاو ووڵاتانی ئوروپایی ڕابگەێنێ‌ كە حكومەتی ڕۆحانی جیاوازە لە خامنەیی و باڵی خاوەن هێزی دەسەڵات، بەو قسانە مەبەستیە هانیان بدات ئابڵوقەكان لە سەر ڕژیم هەڵگرن.
٣. لە بەشێك لە قسەكانی زەریف باس لە ئامانجەكانی ڕوسیە لە پێوەندیەكانی لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەكات و دەڵێ‌ ڕوسیە هێزی سپای پاسدارانی بۆ هێنانە دیی ئامانجەكانی لە سوریە بەكار هێناوەو هەروەها ڕوسیە خوازیاری ڕێكەوتنی حكومەتی ئەمریكاو حكومەتەكانی ئوروپایی لە گەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی نەبووە، ئەو بەشە لە قسەكانیشی بەو ئامانجەیە كە لە لایەك لایەنی خاوەن هێز لە دەسەڵات هانبدات جارێكی دیكە لە گەڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بسازێن و خامنەیی ناچار بكات نەرمی قارەمانانە (داماوانە) لە بەرانبەر ئەمریكا لە خۆی نیشان بدات.
٤. ماوەی وتووێژی جەواد زەریف لە گەڵ سەعید لەیلاز حەوت سەعاتە بەڵام سێ‌ سەعاتی بڵاو كراوەتەوە كە ئەوەش دەرخەری ئامانجی تایبەتی باڵەكانی دەسەڵاتەو ڕەنگە یەكێك لە ئامانجەكان ڕێكەوتنی باڵەكانی دەسەڵات ئەوە بێ‌ جەواد زەریف بكەنە قوربانی بۆ رزگار بوونی ڕژیم لەو هەلومەرجە حەستەمانەی تووشی هاتووە.
٥. ئامانجەكانی دەسەڵات لە بڵاو كردنەوەی ووتوێژی جەواد زەریف هەرچی بێ‌، بۆ ڕای گشتی ئەو ڕاستیە دوبارە دەبێتەوە كە دەسەڵات لە ئێران لەرزۆكەو ناتوانێ‌ لە قەیرانەكان دەربازی بێ‌ و تەنانەت ئەگەر ئەمریكا بەشێك لە ئابڵوقەكانیشی لەسەر هەڵگرێ،‌ لە ڕوخان و لە ناوچوون ڕزگاری نابێ‌.
کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
8ی بانەمەڕی 1400
ڕێکه‌وت: 2021-04-28 20:05:23
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی