له‌سه‌رهێل 88
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خۆکوژیی تازەبووکێک لە دیواندەرە

 ژنێکی گەنج خەڵکی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە، کە تازە هاوسەرگیری کردبوو و بووکی سێ مانگ بووە، خۆی کوشت.
ڕۆژی سێشەممە ۷ی بانەمەڕ، تازەبووکێک بە ناوی"شوهرە سەرمەستی" تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە، خۆی كوشت.
هۆکاری ئەم خۆکوژییەش تا ئێستا ڕوون نیە.
ئاوا تودەی: ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ڕژیمی ئاخوندی، ڕێژەی ساڵانەی خۆکوژیی مێرمنداڵ و هەرزەکارانی سەرووی ٧% ڕاگەیاندووە.


 
ڕێکه‌وت: 2021-04-29 10:17:38
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی