له‌سه‌رهێل 85
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزە جینایەتكارەكانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئەلشتری لوڕستان

 هێزە جینایەتكارەكانی ڕژیمی ئاخوندی هێرشیان كردە سەر خەڵکی ئەلشتری لوڕستان و ژمارەیەكی زۆریان لێ بریندار كردن.
ڕۆژی چوار شەممە ٨ی بانەمەڕ، هێزە جینایەتكارەكانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵیان کوتایە سەر گوندی سەرابی سەر بە شاری [ئەلشتر] ی پارێزگای لوڕِستان بە مەبەستی داگیرکردنی زەوی و زار و بڕینی دار گوێزەكانیان و سووتاندنیان،و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە ۱۲۰ کەس بریندار بوون کە ۳۰ کەسیان ئافرەتن.
هێزە جینایەتکارەكانی ڕژیم بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە، و بەشێکی زۆری بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خوڕەم ئاباد کراون.
ڕێکه‌وت: 2021-04-29 10:55:41
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی