له‌سه‌رهێل 77
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵە لە ورمێ گیران

دوو مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵ لە شاری ورمێ،‌ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە گیران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۸ی بانەمەڕی۱۴۰۰، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ به ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئا‌باد و “نیما حوسێن‌پوور” دانیشتووی ئاوایی “گونبەد” سەر بە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ی ورمێیان گرتووە.
ئارمین و نیما، بەتاوانی كێشانی وێنەی “ئاڵای کوردستان” لە دەڤەری تەڕگەوەڕ، لەلایەن ئەو هێزانەوە گیراون.
چاو نیوز: تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو مێرمنداڵە لەبەر دەست دا نییە.
ڕێکه‌وت: 2021-04-29 11:09:31
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی