

کوردستانیانی خۆڕاگر!
بە بۆنەی ١١ی بانەمەڕ، دەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین و هیوادارین کە ئەم یادە ببێتە هەوێنی گەیشتن بە تەواوی مافە رەواکانی لاوان و نەتەوەکەمان.ئاشکرایە کە لاوان لە سەرتاسەری جیهان هێزی کاریگەر و هەڵسوورێنەری ئەركە سەرەكی و سەختەكان لە وڵاتەکانیانن و بە ئامادەیی مێشکی و جەستەیی و بە خوێندن و خۆپێگەیاندن توانیویانە گۆڕانکاری بنچینەیی و پێویست لە ڕەوتی ژیان و لە كۆمەڵگەدا بهێننە مەیدان و خزمەتی بەرچاو بە مرۆڤایەتی بکەن.هەروەها لە کوردستانیشدا لاوان هیچ کات کەمییان نەنواندوە و لە تەواوی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان بوون و ئازایەتی و چاونەترسیان بۆ دوژمنان سەلماندوە.بەداخەوە لە کوردستاندا رژێمە داگیرکەرەکان هێزی تەواویان خستووەتە گەڕ بۆ سەرکوت و لاوازکرنی لاوی کورد و بۆ ئەوەی نەوەی داهاتووی کورد نەتوانی لە ئەنجامدانی ئەركی نیشتمانی و نەتەوەییەكان سەركەوتووبێ. هەروەها لە کوردستانی ئێراندا رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە درێژایی ٤٠ ساڵ بە خراپترین شێوەو بەبێ لەبەرچاوگرتنی بنەماكانی مافی مرۆڤ، لاوانی کورد و دانیشتوانی کوردستان و ئێرانی چەوساندۆتەوەو بە دڕندانەترین شێوە، وەك: سێدارە، زیندان، ئەشکەنجە، دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی، ئاڵوودەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ...هتد. هەوڵی لەناو بردنی لاوانی کوردی داوە.خوێندن و پەروەردە و خۆپێگەیاندن پێویستی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەر کۆمەڵگایەکە، رژێمی ئاخوندی بەردەوام هەوڵی داوە لە بێبەش کردنی لاوانی کورد لە خوێندن و پەروەردە و سنووردارکردنی زمانی کوردی و پەرەپێدان بە نەخوێندەواری، بەڵام خۆشبەختانە لاوانی کورد بە خۆشەویستیان بۆ نیشتمان هەوڵیان داوە بۆ فێربوون و پێشەوەچوون و گەیشتن بە بەرزترین ئاستەکانی خوێندن و لە کوردستان و ئێران و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش لە باڵاترین پلەکانی خوێندن دەبیندرێن.سازمانی خەبات هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە باوەڕی بە توانا و خواستی لاوان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان کردووە و لە سازمانی خەباتدا لاوان لە سادەترین ئەرک تا ناوەندی بڕیاردان بواریان پێ دراوەو دەوری کاریگەریان گێڕاوە.پشتگیری سازمانی خەبات بۆ دامەزراندنی رێکخراوی لاوان یەكێك لە چەندین نمونەیە لە گرینگیدان بە لاوان و تواناکانیان و دەروازەیەکی تری دەرفەت و هومێد بوو بۆ لاوانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات.رێکخراوی لاوان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەرنامەی خزمەتکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندرووست و خوێندەوار و بەتوانا لە لاوانی کوردستان و لاوانی ریزەکانی هەبووە. وانەی شۆڕشگێڕی و خۆڕاگری، بەرنامەی پەروەردەیی جوراوجۆر، راگەیاندنی بەهێز، پەیوەندی گرتن بە لاوانی ناوخۆی وڵات و بەهێزکردنی تەشکیلاتی رێکخراو لە ئامانجە سەرەکیەکانی رێکخراوی لاوان بووە.رێکخراوی لاوان لێنەبڕاوانە کاردەکات بۆ گەیشتن بە مافە بنچینەیی و ڕەواکانی لاوان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و لەم یادە بەرزوبەڕێزەدا جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا بە ئامانج گەیشتنی خەباتی رزگاریخوازانەی گەل و نیشتمان لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.
دووبارە پیرۆزبێت ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان.
سەرکەوێت خەباتی رەوای گەلەکەمان!
بڕووخێ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی!
دەستەی بەڕێوەبەری
١١ی بانەمەڕی ١٤٠
بهشی ( لاوان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

