
كۆنگرەی ئەمریكا لە هەنگاوێكی مێژووییدا بریارنامەیەكی دوو حیزبی پەسەند كرد. كاك بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا كە لە فەیسبووكی تایبەتی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، پەسەند كرانی ئەو بریارنامە دوو حیزبیەی كونگرەی ئەمریكای بە هەنگاوێكی گرینگ و مێژوویی ناوبردووە. كاك بابەشێخ لەو پەیامەیدا وێڕای ئیشارەدان بە ناوەرۆكی پەسەندكراوەكەی كۆنگرەی ئەمریكا، پیرۆزبایی بە رێبەریی مقاومەتی ئێران و ئەندامانی ماندوونەناسی بەرەی مقاومەتی ئێران پێشكەش كردووە
دەقی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات:
پەسەندكردن و دەرچونی بڕیارنامەی زۆرینەی كۆنگرەی ئەمریكا بۆ بە ڕەسمی ناسینی مافی خەڵكی ئێران و بە ڕەسمی ناسینی مافی خەڵكی ئێران بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی كۆماریی لە سەر بنەمای جودایی دین لە دەسەڵات و حكومەتێكی غەیرە ئەتۆمی لە ئێران، سەركەوتنێكی گەروەیە بۆ جوڵانەوەی ئازادیخوازی گەلانی ئێران و مقاومەتی سەرانسەری لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیدا. ئەو بڕیارنامەیە بە ئیمزای ٢٢٥ ئەندام ونوێنەر لە هەر دو حیزبی دیموكڕات و كۆماری لە ئەمریكا ئیمزا كراو تیایدا پێشێلكرانی مافی مرۆف و چالاكی ترۆریستی نێوەدەوڵەتی لە لایەن دەسەڵاتی ئێران و كردەوەی ترۆریستی بۆ تەقاندنەوەی كۆبونەوەی بەرینی لایەنگرانی مقاومەت لە ٣٠ ژوئەنی ٢٠١٨ لە پاریس كە بۆ پشتیوانی لە ئێرانێكی ئازادو گەڵاڵەی ١٠ مادەیی خانمی مریەمی ڕەجەوی بەڕێوە چوو مەحكوم كردوە. هەروەها چەندین كردەوەی جینایەتكارانەی دەسەڵاتی ئاخوندی و خاڵ و بەندی دیكە لەو بڕیارانامەدا دەست نیشان كران و بە توندی حكومەتی جینایەتكاری ئاخوندی لە پێوەن بە جینایەتی بەردەوام لە بەرانبەر خەڵكی ئێران مەحكوم كرا. بڕیاڕنامەی ١١٨ی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریكا ئیشارەی بە بێ بەشی خەڵكی ئێران لە مافە سەرتاییەكان و نەبونی ئازادی كردوە، هەر بەو هۆیەوەو دیكتاتۆری سەڵتەنەتی و شاهەنشاییان ڕەد كردەوەو هەروەها دژایەتیان لە گەڵ دیكتاتۆری مەزهەبی دەربڕی. بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی گەرم بە ڕێبەری مقاومەتی ئێران تێكۆشەران لە جوڵانەوەی سەرانسەری ئێران پێشكەش دەكەم.
بابەشێخ حوسەینی
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی بریارنامەی١١٨ی كۆنگرەی ئەمریكا
پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01




