

رۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ ڕێوڕەسمی ١١ی بانەمەڕ دەهەمین ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان، پێشمەرگەکان، ئەندامان و لایەنگران لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی لاوی ریزەکانی سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوان لەلایەن خاتوو شایستە موحەممەدی پێشکەش کرا. دەستەی بەڕێوەبەری لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەم یادە، باسی لە کاریگەری هێزی لاوان کرد لە خزمەت کردن بە وڵاتەکانیان و کە توانیویانە گۆڕانکاری بنچینەیی و پێویست لە ڕەوتی ژیان و لە كۆمەڵگەدا بهێننە مەیدان و خزمەتی بەرچاو بە مرۆڤایەتی بکەن.
لە بەشیکی تری پەیامەکەدا باسی گرنگی دەوری لاوان لە ریزەکانی سازمانی خەبات کرا و بەباوەڕ و بە توانا و خواستی لاوان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان لە سادەترین ئەرک تا ناوەندی بڕیاردان بواریان پێ دراوەو دەوری کاریگەریان گێڕاوە. لە بەشێکی تری رێوڕەسمەکەدا سروودی ئێمە ڕۆڵەی کوردین لەلایەن کۆڕی سروودی رێکخراوی لاوان و بەشی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دواتر پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتان لەلایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا پێشکەش کرا. لە پەیامەکەدا ڕێکخراوی ئافرەتان پیرۆزبایی گەرمیان پێشکەش بە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان کرد و هەوڵ و ماندوبوونی چەندین ساڵەی لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان لە پێناو ئازادی و دەستەبەری مافەکانی لاوانی کوردستان بەرزنرخاند.
لە بڕگەیەکی تری ڕێوڕەسمەکە گۆرانییەک لەلایەن کۆڕی مۆسیقای سازمانی خەبات پێشكەش کرا.
دواتر بە خوێندنەوەی شیعری لاوانی خەبات کە لایەن کاک رێبوار حوسەینی پێشکەش بە لاوانی ریزەکانی رێکخراوی لاوان کرابوو کۆتایی بە رێوڕەسمەکە هێنرا.







بهشی ( لاوان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

