له‌سه‌رهێل 58
پێنچ شه‌مه‌ 27 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ماوەی سێ‌ مانگە دوو خوێندکار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گیراون

ماوەی سێ مانگە دوو خوێندكاری كورد لەلایەن سپای پاسداڕانەوە گیراون و تا ئێستا هیچ زانیاریەك لەبارەی چارەنوسیانەوە لەبەردەست دانیە.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی”، خوێندکاری کارناسیی کۆمەڵناسی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج و خەڵکی مهاباد، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراون دیار نین.
سوهەیب بادروج”، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج و خەڵکی مەریوانە کە لە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای فەرزاد لە بەشە ناوخۆیی ئەو زانکۆیە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سپای “المهدی” ورمێ گوازراونەوە.
چاونیوز: ئەو دەستبەسەرکردنانە هاوکات لەگەڵ گرتنی دەیان هاونیشتمانی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج، مەهاباد، شنۆ، بانە، مەریوان، کرماشان و چەندین شاری دیکەی کوردستان ڕووی دابوو.
فاڕووق سامانی” برای فەرزاد لەم دواییانەدا لە لاپەڕەی ئینستگرامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ماوەی دەستبەسەرکردنی براکەی بۆ جاری چوارەم درێژکرایەوە و دەڵێ: براکەی لە مافی بەکارهێنانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ملاقاتی ئاسایی لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە، هەروەها دەڵیت كە هۆکاری سەرەکی بەردەوامی دەستبەسەر بوونی براکەی، پەروەندە سازی ئیتلاعاتی سپا بووە.
جێگەی سەرنجە کە دەستبەسەرکردنی فەرزاد سامانی و چەندین هاونیشتمانی دیکەی کورد لە سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراندا لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە.
ڕێکه‌وت: 2021-05-06 10:13:26
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی