له‌سه‌رهێل 128
دووشه‌مه‌‌ 5 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بۆ دایكم

بەو هیوایە دێمەوە لات
دایە، تۆ بێیتە پێشوازم
بەقوربانی نازت دەبم
داییم موحتاجی دەرگاتم

لەوسەر شاری دانیشتوویوو
پێم بڵێ مانت گرتووە، بۆچی؟
گوڵم ئاخر كەی وا ئەبێ‌
ڕەسمی دایك و فەرزەندێتی

دۆستان ئەڵێن هەستە لەخەو
كەوا خەیاڵێكی خاوە
دایك ڕۆشتووە بۆ سەفەر
قەت ناگەڕێتەوە دواوە

چی بوو دایە ئەو سەفەرە
كەوا لەپر گرتتە بەر
هیچ بەزەییەكیش نەهات
بەحاڵی منی دەربەدەر
ڕێی سەفەرت گرتە بەروو
ئاوڕێكیشت نەدایەوە
كەچۆن پاش ماوەكانی تۆش
ژەهری ژیان ئەخۆنەوە

ئارەزوو عبداللاهی
20ی بانەمەڕی 1400
ڕێکه‌وت: 2021-05-10 09:30:27
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )





دیمانه

سیاسی