له‌سه‌رهێل 74
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یەکێتی ئورووپا بازرگانی نێوان کۆمپانیا ئورووپاییەكان لەگەڵ ڕژیمی ئێران تاوتوێ دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە 22ی بانەمەڕ، ڕاوێژکاری باڵای دادگای یەکێتی ئورووپا، باسی لەوە كردووە كە ئەگەر کۆمپانیا ئورووپاییەكان بە هۆی ترس لە سزاکانی ئامریکا، گرێبەستی خۆیان لەگەڵ بانک و شیرکەتە ئێرانییەکان هەڵوەشاندبێتەوە، لەگەڵ کێشەی یاسایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئەم بۆچوونە لەسەر بڕیاری ساڵی ٢٠١٨ی سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئامریکا (دۆناڵد ترامپ)، کە بە پێی بڕیارێكی ئەو ئامریکا بە شێوەی یەک لایەنە لە بەرجام هاتە دەرەوە، دەرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتد پرێس، لەو کاتەدا بە مەبەستی پاراستنی قازانجەکانی ئورووپا لە ئێران، یەکێتی ئورووپا بڕیارنامەیەی پاراستنی نووسی، کە بە پێی ئەم بڕیارنامەیە ٢٧وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئورووپا ئەگەر لە ئێران سەرمایەگوزاری بکەن، سزانادرێن. بەڵام هەندێک لە شیرکەتە ئورووپاییەكان کە زۆرتر لەگەڵ ئامریکا بازرگانییان هەیە، بۆ ئەوەی نەکەونە بەر گەمارۆکانی ئامریکا، گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە.
دادوەری گشتی جیرارد هۆگان، تەئکیدی دەكاتەوە کە کۆمپانیا ئوروپاییەكان، دەبێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ شیرکەت و بانکەکانی ئێران، هۆکارێکی پتەویان هەبێت و دەبێ بیسەلمێنن کە هۆکارەكەیان ترس لە ئامریکا نەبووە.
ڕێکه‌وت: 2021-05-14 09:10:39
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی