له‌سه‌رهێل 75
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبوونەوەی ژمارەی مەئموورانی ڕژیمی ئێران لە ئاڵمان

ئاژانسی ئیتڵاعاتی برلین لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێكی ئەمنیەتیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی مەئموورانی ئەمنییەتی و لایەنگرانی ڕژیمی ئێران، و هەروەها گرووپە ترۆریستیەكانی وەك حیزبوڵلا، حەماس و ئیخوانول موسلمین، لەو شارەدا زۆر بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی مەئموورانی ڕژیم لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٤٠کەس بوون و لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتۆتە ٥٠ کەس، ڕێكخراوی حیزبووڵلای سەر بە ڕژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩، ٢٥٠ ئەندامی لە ساری بێرلین بووە و وەزارەتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٠، هەموو جۆرە چالاکییەکی حیزبۆڵلای لەم وڵاتە قەدەغە کردووە، سەرەڕای ئەمانە باڵی نیزامی ئەم گرووپە پێشتر بە گرووپێكی ترۆریستی ناسراوە. هەروەها ئەندامانی گرووپی حەماس کە ساڵی ٢٠١٩، ٧٠کەس بوون و لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتۆتە ٨٠کەس، و گرووپی ئیخوانول موسلمین لە ساڵی ٢٠١٩، ١٠٠کەس بوون و لە ساڵی ٢٠٢٠بوونەتە ١٥٠کەس.
لەم ڕاپۆرتە ئەمنییەتیەدا، ووێڕای تەئكید كردنەوەی ئەوەی كە ڕژیمی ئێران لەگەڵ ڕووسیە و چین لە بواری سیخوری لە ئاڵمان چالاکن، دەڵێت: ئەکتەرانی سایبری ڕژیمی ئێران، لەهەوڵدان تا دەستیان بگاتە زانیارییە پارێزراوەکان...
ڕێکه‌وت: 2021-05-14 09:36:48
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی