له‌سه‌رهێل 76
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبوونەوەی نرخی جوجکەی یەک ڕۆژە بۆ 8500تمەن

حەبیب ئەسەدوڵا نژاد، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی سەرتاسەری مریشکداران، ڕایگەیاند کە نرخی جوجکەی یەک ڕۆژە گەیشتووەتە زیاتر لە 8500تمەن.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری مێهر، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەی نرخەی گەڕاندەوە بۆ دابەزینی بەرهەمی مریشک و هۆشداری ئەوەی دا کە ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆكاری دروستبونی ئاڵۆزی لە بازاڕەکانی مریشکدا.
هاوکات محەممەد یوسفی، بەڕێوەبەری شاندی بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی بەخێوکردنی پەلەوەر، لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئیعتماد" هەواڵی لە قەیرانێكی نوێ لەبازاڕی مریشک دا و وتی لەماوەی یەک هەتا دو مانگی داهاتوو دا کێشەی جددی لەسەر ناوەندەکانی ئاژەلداری نامێنێت، بەڵام بارودۆخی چوار مانگی داهاتوو دیارنیە.
لەدوای کەمبوونەوەی مریشک لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، دەوڵەتی ڕۆحانی بارەگای (ڕێكخستنی مریشکی وڵاتی) بە سەرپەرەستی وەزارەتی کشتووکاڵ پێک هێنا.
ڕێکه‌وت: 2021-05-15 10:13:10
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی