له‌سه‌رهێل 61
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران بۆ پێشێلكردنی بنەماكانی دیموكڕاسیە

 پڕشنگ بۆكانی

پڕۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەێكی دیموكڕاسیەو بۆ ئەوەیە خەڵك لە پێوەند بە هەڵبژاردنی دەسەڵات و چارەنوسی خۆیان و وولات و شارو شۆێنی ژیان و داهاتوویان بڕیار بدەن. بێگومان لە زۆربەی ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەسەڵاتەكان هەڵبژاردن تەنیا وەك هۆیەك بۆ مانەوەیان بە كار دێنن و زۆربەی هەڵبژاردنەكان بە فێڵ و ساختەكاری تێ‌ پەڕێندراوەو جەماوەر بە شێوەی گشتی، كەوتونە بەر زوڵم و ستەم و خاوەن بڕیاڕ نەبوون لە دیاری كردنی دەسەڵاتداران و بە بەشداری پێ‌ كرنیان لە هەڵبژاردنەكاندا،كە بە دوور لە ویست و ئامانجەكانیان بووە، بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ناڕەواو دیكتاتۆر بەكار هێندراون. بە تایبەت دەسەڵاتداری لە ئێران، ماوەی ٤٠ ساڵە بە توندترین و دڕندانەترین شێوە گەلانی ئیٍَران دەچەوسێننەوەو لە ٣٤ شانۆی هەڵبژاردنی كە لە ماوەی ئەو چوار دەیەیە وەڕێیان خستوە،بۆ سەركوتی زیاتری جەماوەی ئێران بە كار هێناوەو،شانۆی هەڵبژاردنیان بۆداپۆشینی تەواوی جینایەت و كردەوە دژی ئینسانیەكانیان بەرانبەر تێكۆشەران و ئازادیخوازان، بەو بیانوەی كە هەر جوڵانەوەێكی ئازادیخوازی و هەر چالاكێكی شۆڕشگێڕانە، بە دژایەتی دەسەڵاتێكە كە بە ناو،لە ئەنجامی پڕۆسەی دیموكڕاسی و هەڵبژاردن ڕەوایی پێدراوە.

بێگومان هەر شانۆێكی بە ناو هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەكان، بێ‌ بنەمایەو گاڵتەكردنە بە پڕۆسەی دیموكڕاسی و ئاخوندەكان بۆ بەردەوام بوونیان لە دیكتاتۆری نەرم، واتە تەنیا ڕووە زاهیریەكەی دیموكڕاسی، كاریان بە هەڵبژاردن كردوە،كە لە ڕاستیدا ناوەرۆك و پێكهاتەی دەسەڵات، قێزەونترین و سامناكترین جۆری دیكتاتۆریە لە مێژووی جیهاندا. لە كاتێكدا ڕژیمی ئاخوندی گیرۆدەی چەندین قەیران و كێشەی ناوخۆیی و دەرەكیەو باڵەكانی دەسەڵات لە سەر داهاتوی خۆیان و حكومەتەكەیان، دڵەڕاوكێ‌ و نێگەرانیەكانیان زیاتر بوەو بۆ دەرباز بوونیان لە قەیرانە جیاجیاكان، پەنا بۆ هەر كارێكی نەشیاو تەنانەت بۆ جادوگەری دەبن، و ژمارەیەك لە ئاخوندەكان بە ڕەوزە خۆێنی، لە هەوڵی بازار گەرمی بۆ دەسەڵاتەكەیان و ڕاكێشانی خەڵك بۆ سەر سندوقی دەنگدانن، و باس لە دەركەوتنی ئیمامی (زەمان) دەكەن و لەو هەلومەرجە پڕ لە قەیرانەدا قسە لە پشتیوانی غەیبی بۆ دەسەڵاتەكەیان دەكەن و بەو قسە بێ‌ بنەمایانە بە خەیاڵیان كەسانی ساویلكە هان بدەن بەشداری شانۆی هەڵبژاردن بكەن.

لە لاێكی دیكەوە خامنەیی و كەسانی دەوروبەری لە هەوڵی ئەوەدان پاڵیوراوی دەست نیشانكراویان كە ئاخوند رئیسی تاوانبارە بكەنە سەرۆك كۆماری ڕژیم و لاریجانی دووهەم بەربژێری خامنەیی كە كەمتر لە ئاخوند ڕەئیسی لە ناو باڵی خاوەن توانای دەسەڵاتدا لایەنگری هەیە بكەنە قوربانی ڕەئیسی. جێگەی سەرنج ئەوەیە كە دەسەلاتدارانی ڕژیم زیاتر لە ڕابردوو هەستیان بە مەترسیەكان لە سەر داهاتوی خۆیان و دەسەڵاتەكەیان كردوە باس لەوە دەكەن كە ئەم شانۆگەریە تەنیا بۆ دیاری كردنی سەرۆك كۆماری ڕژیم و دیاری كردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارو دێ‌ نیە بەڵكو وەك ریفراندۆم و موتمانە پێدانی خەل كە بەو دەسەلات.ئاشكرایە هێنانە بەر باسی ریفراندۆم لە لایەن كاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دەرخەری ئەو مەترسیانە زیاتر لە ساڵانی دیكە،هەر لە بەر ئەو مەترسیانە، بە پڕوپاگەندەی درۆ و ژمارەسازی و سەرژمێری بێ‌ بنەما هەوڵ بۆ ژمارەسازی و بەشداری كردنی خەڵك لە شانۆی هەڵبژاردن دەدەن، تا بەڵكو مەرگی دەسەڵات و خۆیان درەنگ بخەن. بێگومان گەلانی ئێران و بە تایبەتی هاونیشتمانانی كوردستان بە بایكوت كردن و تەحریم كردنی شانۆگەری ٢٨ ی جۆزەردان، جارێكی دیكە بە دەنگی نەخیرَ"نا"بە ڕژیمی ئاخوندی ئاخوندی و بایكوتی شانۆگەری هەڵبژاردن، روخانی ئەو دەسەڵاتە دژی ئازادی و دژی دیموكراسی و جینایەتكارە خێراتر بكەن.
ڕێکه‌وت: 2021-05-16 15:07:06
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی