له‌سه‌رهێل 62
پێنچ شه‌مه‌ 27 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نامه‌ی کاک بابه‌شێخ خوسه‌ینی سکتێری گشتی سازمانی خه‌بات بۆ ئانتونیۆ گۆترێش سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان

خه‌باتمیدیا:  کاک بابه‌شێخ حوسه‌ینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، له‌سه‌ر خۆسوتاندنی بێهزاد محمودی ئه‌ندامی سازمانی خه‌بات له‌به‌رده‌م ۆێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە شاری هەولێری كوردستانی عێراق نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی ئانتونیۆ گۆترێش سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان کردوه‌‌.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ :

بەرێز جەنابی ئانتونیۆ گۆترێش سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان

 لە گەڵ سڵاو ڕێز بۆ ئاگاداری بەڕیزتان،لە رۆژی  سێ‌ شەممە 18.05.2021 یەكێك لە پەنابەرانی كورد بە ناوی بێهزاد محمودی كە هاوكات لایەنگری سازمانی كوردستانی ئێرانە، لە بەردەم نۆێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە شاری هەولێری كوردستانی عێراق ئاگری لە خۆی بەردا و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی لە ژێر چاوەدێری پزشكیدایەو بە پێ‌ زانیاریەكان و قسەی دوكتورەكان ژیانی لە مەترسیدایە. لە گەڵ دەربڕینی نیگەرانی زۆرم لە خۆسوتاندنی بێهزاد محمودی و هەروەها نیگەرانیم لە هەلومەرجی خراپی  تێكڕای پەنابەرانی سیاسی نیشتەجێ‌ لە هەرێمی كوردستان،بە بەڕیزتان ڕادەگەێنم كە چەند جار لە كۆبونەوە لە گەڵ بەرپرسانی هەریمی كوردستان و بە دیاری كراوی لە كۆبونەوەم لە گەڵ كاك ئەرسەلان باییز سەرۆكی ڕابردوی پارڵمانی كوردستان، بە وردی لە پێوەند بە ژیان و داهاتوی پەنابەران قسەم كردوەو داواكاریم بۆ باشتركردنی ژیانی پەنابەران پێشكەش كردوە. بە پێویستم زانی بەڕێزتان لە هەلومەرجی خراپی پەنابەرانی ئێرانی نیشتەجێ‌ لە عێراق و هەرێمی كوردستانی عێراق ئاگادار بكەمەوەو داواتان لێ‌ بكەم بە جیددی لە غەم چارەنوس و ژیانی ئەو پەنابەرانەدا بن و بە تایبەتی بەرپرسانی ئیدارەی "یوئێن ئیچ سی ئاڕ" ڕاسپێرن بۆ بە دوادا چوون بۆ كەیسی پەنابەران بە گشتی و كەیسی بێهزاد محمودی.

لە گەڵ ڕێزی بێ‌ پایان

بابەشێخ حوسەینی

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

19.05.2021
ڕێکه‌وت: 2021-05-19 15:03:32
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی