له‌سه‌رهێل 64
پێنچ شه‌مه‌ 27 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بێ دەربەستی ڕێکخراوی یوئێن سەبارە بە مافی پەنابەران

ڕێبوار حسینی

ڕژیمی دژی مرۆڤ و جینایەتکاری ئاخوندی، کە زیندانەکانی وڵاتی لە مرۆڤە خاباتکار کۆڵنەدەرەکانی تێکڕای گەلانی ئێران، پڕکردوە و لە هەموو ماف و بەهاێکی مرۆڤایەتی بێ بەشی کردوون و وەک بەرنامە هەر ڕۆژە بەبەر چاوی هەموو دونیاوە بە پەتی سیدارەدا هەڵیان داوەسێ، لە دەرەوەی سنورەکانیش بۆ ساتێک لە ڕاونان و ترۆر و ڕفاندنی شۆڕشگێڕان و نەیارانی ئەو سیستم و نیزامە دیکتاتۆرە، ڕانەوەستاوە.

بە هۆی ڕەفتار و یاساکانی ئە ڕژیمە هەرکەس لەناوخودا بێهەوێ بچوکترین ناڕەزایەتی دەربڕێ و داوای ماف و ئازادیەکانی خۆی بکات بە بێ هیچ بەهانەێک دەگیرێ یان ڕاستەو خۆ دەدرێتە بە دەستڕێژی گوللە، هەر بۆیە ڕۆژنیە کەنج و لاوانی وەڵات، بەتایبەت گەنج و لاوانی کورد ، لەدەست ئەو بێ مافی و زەبرو زەنگانە ئاوارەی دەرەوەی وڵات نەبن. تاکە ئادرس و شوێنێک بۆ هەر مرۆڤێکی تەرە و ئاوارە بوو، لەم سەردەمەدا کە هەیە، بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانە تا بتوانێ بە پەنابردن بۆ ئەو شوێنە. خۆی لە دەستی زاڵمان و خوێنڕێژان بپارێزێ و بتوانێ وەک مرۆڤێک گیان و بوونی بپارێزرێ.

بەداخەوە بە هۆی سات و سەودا لە گەڵ دژمنانی مرۆڤایەتی و چاونوقاندنی ئەم ناوەندە نیونەتەوەییە لەو هەموو دڕەندەیی و ماف پێشێلکاریانەی دەسەڵاتە دژە ئازادیەکان، بەتایبەت دەسەڵات و ڕژیمی ئاخوندی، نەک لەناو جەرگەی بنکەو بارەگاکانی ئەم ناوەندەدا ناپارێزرێن، بگرە خودی ئەو ناوەندش زۆر بێ دەربەستانە، بە هۆی هێندێک لە کارمەند و بەڕێوەبەرانی نالایق و خۆجێیەوە ، لە گەڵ پەنابەران و ئەوانەی کە دەبێ لە ژێر چەتری ئەواندا پارێزراو بن، نەک هەر بێ ڕێزیان پێدەکرێ و جوابی داوخوازیەکانیان نادرێتەوە، بەڵکو هاندەدرێن بۆ خۆ کوشتن و کردەوەی توندو تیژی وا کە دە بێتەهۆی کۆتایی هێنان بە ژیانیان. ڕووداوی دوێنێ بەردەم بارەگای کومیساریای باڵای پەنابەران ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوە لە هەولێر، کە گەنجێکی پەنابەر هان دەدرێ بۆ خۆ سوتاندن و خۆ کوشتن نموونەێکی حاشاهەنەگری ئەو بابەتەیە کە باسی دەکەم. ئەم ڕێکخراوە کە دەبوو لانی کەم بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕەخنە و گازدانەی لەم بارەوە هەتۆتە سری و لێی دەکرێن ، بۆ ساتێکیش لە هیچ بارێکەوە، ئەو گەنجە سووتاو و کۆڵەوارەی بێ خەم نەکردایەو چاودێر و موحافزی تایبەتی خۆیانی لەلا دانابا و لە هاموو ڕوێکەوە بیان پاراستایە. ئەم گەنجە پەنابرێکی سیاسیە و هەر دەم گیانی لە خەتەر دایە، بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاحوندی لە هەوڵی دزین و ڕفاندن و شوێنەونکردنی دان، بەتایبەت کە بەناو کونسولگەریەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە عیراق بەگشتی بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەست ئاواڵا و پێ پەروان لە ئەنجامدانی هەر جۆرە کردەوەێک لە دژی نەیارانی خۆیان.

 هەر بۆیە هەر جۆرە رووداو و پێشهاتێک کە بۆ ئەم پەنابەرە سووتاوە کە لە نەۆشخانە خەوێندراوە، بەرپرسیارەتێەکەی لە پێش هەموو کەس و شوێنک، دەکەوێتە ئەستۆی ئە ڕێکخراوە. بەپێی زانیاریەکان هەر ئەمڕۆ چەند کەسێک لە سیخوڕ و ترۆریست دیپلۆماتەکانی ناو تروریستخانەی (کونسۆلخانەی) هەولێری ڕژیمی ئاخوندی، بە بێ ترس و هیچ بەربەستێک چونە ناو نەخۆشانە و خۆیان گەیاندۆتە ژووی بێهزاد و ویستویان فیلمی لێبگرن و زانیاری لێ دەست بخەن ،، پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات، کە بۆ چاودێری ڕەوشتی تەندروستی بێهزاد لەوێ بوون، زۆر شۆڕشگێڕانە و قارەمانانە ئەو ترۆریست دیپلۆماتانە، وەدەر دەنین و تەلەفوونەکانیان کە ویستویان فیلمی پێبگرن، لێ دەستێنن و بە سەر شۆڕیەوە شوێنەکەیان پێ بەجێ دێڵن.

 پێشمەرگەی خەباتکار و کۆڵنەدەر لە هیچ شوێن و هەل و مەرجێک دا سەر بۆ دژمنی خۆی ونەتەوەکەی شۆڕناکا و دژمن لە هەر بیچم و شوێن و قەوارەێک دا ڕیسوا و شەرمەزاردەکات. خوێنەری بەڕێز فەرموون لە زار و زمانی خودی بێهزادەوە بیبیستن


ڕێکه‌وت: 2021-05-19 21:23:59
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی