له‌سه‌رهێل 57
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئاگاداری سەبارەت بەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی بەخاک سپاردنی کاک بێهزاد مەحمودی

 هاونیشتمانیانی بەرێز!

هێز و لانە سیاسیە تێکۆشەرە کوردستانیەکان!

ئەندام و لانگرانی بەرێزی سازمانی خەبات!

بەم جۆرە رایدەگەینین رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 26/5/2021 سەعاتی 09:30 سەر لەبەیانی لە گۆرستانی کەسنەزانی شاری هەولێر رێورەسمی بەخاک سپاردنی شەهید بێهزاد مەحمودی بەرێوە دەچێ. بەشداریتان روحی ئەو شەهیدە جوانەمەرگە شاد دەکا و پشتیوانیە لە ویست و داواکارییەکانی شەهید بێهزاد و هەموو پەنابەرانی کوردستانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان. جێگەی باسە دوانیوەرۆی هەمان رۆژ لە بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستان لە ناحیەی رزگاری رێورەسمی پرسەکەی لەسەعات 15 تا 17ی دوانیوەر بەرێوەئەچێ.

بۆزانیاری زیاتر پێوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەوە بکەن. 07504687209 07504497138







 
ڕێکه‌وت: 2021-05-25 13:13:35
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی