له‌سه‌رهێل 63
پێنچ شه‌مه‌ 27 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئاگرگرتنی ناوچە دارستانییەکانی شاری سەلاسی باوەجانی

بەشێکی بەرین لە ناوچە دارستانییەکانی شاری سەلاسی باوەجانی، ئاگری گرتووە و بەرپرسانی ڕژیم لە حاست ئەم کارەساتەدا کەمتەرخەم و بێدەنگن.
بەپێی وتەی چالاکێکی ژینگەپارێز، ئاگرگرتنی بەرزاییەکانی دارستانی سەلاسی باوەجانی ماوەی پێنج ڕۆژە بەردەوامە و تا ئێستاش دامەزراوە حکوومەتییەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ کوژاندنەوەی ئەم ناوچەیە نەداوە.
بەهۆی ئەوەی کە ئەم ناوچەیە ڕێگایەکی ئەستەمی هەیە و ڕۆیشتن وکوژاندنەوەی ئاگرەكە لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە ئەستەمە و پێویستی بە فڕۆکەی ئاگرکوژاندنەوەیە، بەڵام بەرپرسانی حكومەتی تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان نەداوە.
کەمتەرخەمی و گوێ نەدانی بەپرسانی ڕژیم بەم ناوچەیە، بۆتە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان و چالاکانی ژینگەپارێز.
ئەمە یەکەم جارو دواجار نەبووە و ناوچە دارستانییەکانی کوردستان بەردەوام لەئاگردا دەسووتێن و دەستی هێزەکانی ڕژیمی تێدایە. لەناوبردنی دارستان و ڕووبار و ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕژیم لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا پەرەی سەندووە و چەندین چالاکی ژینگەپارێز بەهۆی کوژاندنەوەی ئاگر، گیانیان سپاردووە.
ڕێکه‌وت: 2021-05-29 08:16:14
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی