له‌سه‌رهێل 89
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەروەری گەل شەهید ڕەشیدی كەریم زادە

یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید ڕەشید كەریم زادە
ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەکەمان هەڵدەینەوە، بەسەر چەندین قۆناغی پڕ زەحمەت و فیداکاری و خەڵاتی خوێن و قوربانی دەکەوین کە پشکی ئەم مێژووە پڕ لە سەروەریە وەبەر چەوساوانی ئەم گەلە ئازاو و نەبەردە کەوتووە. مانەوە و هەرمانی نەتەوەی بە دیفاع و تێکۆشەری کورد بەند بووە بەم تێکۆشان و قوربانیدانەوە و مێژووش ئەوەی سەلماندووە کە خەبات و قوربانیدانمان، هۆکاری مانەوەو سەروەریمان بووە. ئەم دیرۆکە کە بۆتە پێناس و ئەم نەتەوەی پێدەناسرێتەوە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە کە لە نێو کۆڕی شەهیدانی کوردستاندا، شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جێگەی گرینگی گرتووە وگەرمترین کۆڕی هەیە و شەهیدانی ئەم هێزە، لە بەنرخترین ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوە بوون. یەکێک لەو شەهیدانە کە کۆڕی فیداکارانی خۆبەختگەری گەرم کرد و بە حەماسەوە بەرەو پیری مردن چوو، شەهید ڕەشیدە.
شەهید ڕەشید كەریم زادە كوڕی عەزیز خەڵكی گوندی كانی بەن سەر بەناوچەی بانە زەحمەتكێشێكی هەژارو نەدار بوو كە هەر لە سەرەتای ژیانیدا لەگەڵ كاری كشتوكاڵ بۆ بەڕێوەبردنی ژیان دەستەو یەخە بوو، سەرەڕای ئەوەش لە هەموو خۆشیەكی ژیانی وەك خوێندن و سەنعەت و پێویستیەكانی تری ژیان بێ بەش بوو. لە هەموو بارێكەوە هەستی بە ژێر دەستی و نەداری دەكرد، هەر بۆیەش چەكی پێشمەرگایەتی لە شان كرد و زۆر بە ڕێك و پێكی ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەرێوەبرد. تا لە ڕۆژی 10/جوزەردانی/1364 دا لە گوندی كانی گوێز دوای شەڕێكی نابەرانبەر كە لەوێدا هێزێکی زۆر لە دوژمن كوژران، بەداخەوە شەهید ڕەشید بە گوللەی دوژمنان پێكرا و دوای 3 ساعەت لە برینداری، گیانی پیرۆزی فیدای كوردستان كرد.
هەزاران سڵاو لە ڕێگای پڕ لە ڕێبواری
ڕێکه‌وت: 2021-05-31 06:45:39
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی