له‌سه‌رهێل 92
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی كۆخی

یادی سەروەران
سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی كۆخی
دەردی گەلی كورد، دەردێكە كە ناكرێ كەس تا سەر هەڵەبێ و لە ڕاستی تێ نەگا، دەردی گەلی كورد، چەوساندنەوەیە وسووكایەتیە بە دەست بێگانەوە.
نیشتمان داگیركراوە و داهات بە تاڵان ڕۆیشتن یان نۆكەری یان دەر بەدەری و تێكەڵی و هاوبەشی لەگەڵ زۆردار، تا ئێستا بەزیان لەسەرمان شکاوەتەوە و دەر کەوتووە شەریكایەتی و هاوبەشی لەگەڵ زۆردار ناكرێ، چونكە یاسا و دەسەڵات بەدەست خۆیەتی، چۆنی بە قازانج بێت بای دەدات و بڕیاری خۆی لەسەر ئەڵێ و دەست بەجێ ئەیهێنێتە جێ، نە ئەتوانێ بڵێ یاسا وانیە و نە دەتوانێ بڵێ ئەوە حەقی منەو حەقی تۆیە. زۆر وابوو كوڕانی كوردەواری دوای ڕێبازی كورد خەڵەتێن كەوتوون و بە چوار پێنج قسەی زریوە و جریوە دوای دێ شوێنی كورد پڕژێن كەوتوون و بەخۆیان نەزانیوە كە بەڵێنی و نۆكەری و ئاڵقە لە گوێی بۆ داگیركەریان لێ ستاندوون و چاویان بە شەوارە خستوون و لە داویان هاویشتوون. بەڵام ناویان ناوە ڕوناك بیری، دەستەیەك هاتن خۆیان لە كوڕی كورد كردە فریشتەی ڕەحمەت وبەرنامەی ڕزگاری چەوساوە و زەحمەتكێشیان بۆ داڕشتن، بەڵام ئەوە فێڵێكی تازەبوو، باری تازەی گرتە بەر، ئەوانیش لە بەرەی داگیركەرن، هاتن لە كوڕی كورد بەفێڵ بەشی دوا ڕۆژ بڕ دەن بۆ لای خۆیان، ئەگەر ڕژیمی تر هاتە سەركار پایەگایان لە كوردستاندا ببێ، چەوساندنەوەی ئەو گەلە بەدەست نەتەوەی ئەوان هەر درێژەی هەبێ. كوڕی كورد، كە لە دەست ستەمی شایەتی وە ئەستۆ هاتبوو و چەند ساڵ بوو ڕووی ئازادی نەدیبوو بە دەست و پێ بەستراوی چاو ڕاپێچراوی دەژیا، كە شا ڕووخا بە شادمانیان خەریك بوو دوور لە گیانیان شایی مەرگ ببێ، هەرچی دژی شا و ڕژیمی ڕابردوو بوایە خۆشی دەویست و لەگەڵ هەموان ڕوو خۆش و بە قسەی هەموان دڵخۆش بوو، بەڵام هەر وا وردە وردە چاویان گڵۆفی، ورد بوونەوە هەیاران خۆ ئێمە كوردین، خاك داگیر كراوین و بەش خوراو ، كێ دەریا لووشەو كێ هەژدیها، ئێمە هەڵ دەلووشێ كوڕە خۆ ڕەش هەر ڕەشە و ئەمانەش هەر گورگن، لە پێستی مەڕدان، لێمان هاتوونە پێش.
هەیاران دوای چی كەوتووین ڕەفیق ڕەفیقی چین؟ نیوەڕێش تەواو نین، ئەمانە كەی فریای ئێمە دەكەون برای خۆم ببێ چمە لە بێگانە
ئەوە كوردستان و ئەوە شۆڕشی كوردستان، بۆ پشت بە پشتی برای خۆمەوە نەدەم و پشت لە ڕفیقی نیوەڕێ نەكەم، ئەمانە بۆ دەسەڵاتی ئێران هەوڵەدەن، بۆ ئێمە گەلی كورد چ گورگ و چ سوار، زۆرێک لەمانە دەسەڵاتی بە دەستەوە بوو بۆی بكرێ ناهێڵێ كورد دەستی بگاتە دەمی خۆی، ئەم بیر كردنەوە وورد بوونەوە، پەرەی ستاند لە كوردەواریدا، یەكە یەكە لاوە دڵ پاكەكان هاتنە ناو ڕیزی شۆڕشی كوردستان، یەك لەوانە شەهید ڕەحمانی كۆخی نیروانی بوو، كە لە سەرەتای شۆڕشی چەكدارانەی كوردستاندا، لەگەڵ یەكێك لەو هێزە كورد خەڵەتێنە كەوتبوو، بەڵام لەگەڵ ئاشبەتاڵەكەیان ئەویش دڵی لە بیر و باوەڕی وان پاك بووەوە ،تەزووێك بەبەر پێیدا هات، لە تەپڵی سەری دەرچوو، بەخۆی دەگوت كوڕە من چیم كرد، من خەڵكی كوردستانم و خاكم داگیر كراوە داهاتم بە تاڵان براوە، ئەوە لە سەر داوای حەقی خۆم، ئاوایی و كشتوكاڵم دەسووتێنن. ئۆخەی كە نەمردم و بۆم دەركەوت كە ئەمانە پاشە ڕۆژ دژی من بوون، شەرتە بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی كوردستان. بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی خوێناوی. بەڵێ كاك ڕەحمان لە سەرەتای ساڵی 1362 دا هاتە ناو ڕێزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە و لە بەربەرەكانی چەكدارانەدا، بەو پەڕی گیان بەخت كرنەوە بەشداری ئەكرد، بەڕاستی كاك ڕەحمان دەت گوت قەرزداری شۆڕشە، دەیەوێ ئەو ماوە تەمەنەی لە ڕیزی سازمان دا نەبوو ، بەگیان بازی پڕی كاتەوە، لە چەند جەنگی قارەمانانەدا زۆر بە ئازایانە بەشداری كرد، كە دوو جەنگی كێلە سپیان لەوان بوو، ناوی قارەمانی خۆی تێدا دەرخست، تا لە ڕۆژی 11ی جۆزەردانی 1362 دا لە هێرش بۆ سەر دوو پایەگای یاكوباوا كە هەردوكیان گیران، بەگوللەی دوژمنانی خۆفرۆش دوای قارەمانیەكی بێ وێنە شەهید بوو، لە ڕیزی براكانی دا نەك ڕەفیقی نیوەڕێ.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید ڕەحمانی كۆخی
ڕێکه‌وت: 2021-06-01 07:20:53
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی