له‌سه‌رهێل 65
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گیان لەدەستدانی چوارئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا

بە پێی هەواڵێک کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا بڵاو بۆتەوە، چوارئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان سپاردووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا: ئەندامانی گرووپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیاکە بە مەبەستی هەڵاچوونێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی پاژین ی بانە، بەڕێ کەوتبوون، لەنزیک شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتووچو دەبن. لەم کارەساتە دڵتەزێنە چوارئەندامی چالاکی گرووپی شاخەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا گیانیان لە دەست داوە.
شوعلە قادری
ئارشام عەزیزی
داوود باخیش
کاوە خەسرەوزادە
ڕێکه‌وت: 2021-06-04 08:05:10
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی