له‌سه‌رهێل 66
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
80لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەژاری بنەماڵەکانیانەوە کار دەکەن.

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی ئێران، بەڕێوەبردنی نیزامی چەند توێی دابینكردنی كۆمەڵایەتی و ناسینی لەكاتی خۆی منداڵانی كر، ڕێکارگەلێک بۆ چارەسەری دۆخی ئەم دەستە لە منداڵان باس کرد و وتی: زیاتر لە 80لەسەدی ئەم منداڵانە بەهۆی هەژاریەوە کار دەکەن و لەگەڵ خانەوادەکانیان پەیوەندیان هەیە، شمارەیەکی بەرچاو لەوانە ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن و بنەماڵەکانیان بێ شوێن و ڕێگان.
حەسەن موسەوی چەلەک باسی لەوە کردووە کە شمارەیەکی دیکەی بەرچاو لەم منداڵانە تووشی نەخۆشی (ئێچ ئای وین) بوون.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە کاتێک منداڵان بۆ کارکردن دەچنە شەقام و کۆڵانەکان، زۆر جار ڕوو بەڕووی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان، ئەلکهول و ئازاری جنسی دەبنەوە و ئەم جۆرە هەڕەشانەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر بەرزبوونەوە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای وی، هەیە.
موسەوی چەلەک هەروەها باسی لەوەش کردووە کە کوڕان سێ تا چوار هێندەی کچان وەکوو منداڵانی کار لە شەقام و کۆڵانەکان کار دەکەن.
ڕێکه‌وت: 2021-06-07 08:05:17
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی