له‌سه‌رهێل 76
چوارشه‌مه‌ 26 جۆزه‌ردان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
179کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان سپارد

بە ڕاگەیاندنی مەرگی 179 نەخۆشی تووشبوو بە کۆڕۆنا لە ئێران لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران، تا ڕۆژی سێشەممە گەیشتە 81 هەزار و 362کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ڕژیمی ئێران، لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 8هەزارو 846 تووشبوو دەستنیشان کراون و هەزار و 216کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
لە ئێستادا، 3620 کەس لە تووشبووان لە بەشی چاودێری تایبەتی، لە ژێر چاودێریدان.
بە پێی ڕێژە فەرمییەکان، تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کۆڕۆنا لە ئێران دوو ملیۆن و 980هەزار و 116کەس دیاری کراوە.
ئەم ڕێژەیە لە کاتێکدا ڕاگەێندراوە کە ڕەوتی وەشاندنی ڤاکسین لە ڕۆژانی ڕابردوو لە زۆربەی پارێزگاکان، بەهۆی نەبوونی ڤاکسین ڕاگیراوە و بەپێی زانیارییەکان لە زۆربەی ناوەندە دەرمانییەکان دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا بەهۆی نەبوونی ڤاکسین جێبەجێ ناکرێ.
لە کاتێکدا خەڵک چاوەڕێی ڤاکسینە، لە هەواڵدەرییەکانی ڕژیم باس لەوە دەکرێ کە ڤاکسین بۆ کەسانی بەساڵاچوو تەواو بووە و کەم و کوڕی هەیە.
بەپێی ڕێژەی وەزارەتی توندروستی ڕژیم، تائێستا 4ملیۆن و 252هەزار و 778کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆڕۆنا و 682کەس دۆزی دووهەمیان وەرگرتووە.
ڕێکه‌وت: 2021-06-10 08:12:37
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی