له‌سه‌رهێل 90
دووشه‌مه‌‌ 5 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌شداری ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌ خۆپیشاندانی له‌نده‌ن دژی نمایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم

خه‌باتمیدیا: ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕیکەوتی 10.6.2021 بە بەشداری کوردانی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا و به‌شداری به‌رچاوی ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ بایکۆتی نمایشی هه‌ڵبژاردن و دژی سی دوژمنکارانه‌ی ڕژیمی ئاخوندی، گردبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌‌ریان له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدا.

‌بەشداربووانی ئەم کۆبۆنەوە ناڕەزایەتیە بە درووشمەکانی وەک مرگ بر اصل ولایت فقیە، نە بە شرکت در انتخابات فرمایشی رژیم آخوندی، زندانیان سیاسی آزاد باید گردند، لانە جاسوسی ویران باید گردد، مرگ بر دیکتاتور و بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ و چه‌ندان دروشمی تر دژایه‌تی خۆیان لە بەرانبەر سیاسەتە چەوتەکانی ڕژیمی ئێران دەربڕی.


ڕێکه‌وت: 2021-06-10 22:02:12
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی