
دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە 31ی جۆزەردانی 1400، كاك مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات، لە شاری ئوسلۆ بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی سیاسی كرد كە لەلایەن پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژەوە بۆ پارت و سازمانە سیاسیەكانی كوردستان رێكخرابوو.
ئەوكۆبوونەوەیە لەلایەن هاتیام ئەندامی پەیوەندیە نێو نەتەوەییەكانی ئێس ڤێ، مەسعود ناسری ئەندامی رێبەری ئێس ڤێ لە هەرێمی راڵینگێن و هاوكاری بەشی پێوەندیە نێونەتەوەییەكان و بەرپرسی بەشی پێوەندی ئەو پارتە لەگەڵ هێز و لایەنە كوردیەكان و خاتوو لێنە هۆنس هاوس ئەندامی كادری رێبەری ئێی ڤێ لە هەرێمی رالینگن و ئاكەشهوس، لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری ئوسلۆ بەرێوەچوو.
كۆبوونەوەكە بە مەبەستی ئاشنا بوون بە دید و بۆچوونی سازمانە سیاسیەكانی كوردستان لە مەڕ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وەڵاتە و چاوەروانیەكانی كوردانی نیشتەجێی نۆروێژ ئەنجام درا.
لە دانیشتنەكەدا كاك مەحمودی یوسفی روو لە پارتی ناوبراو وتی پێویستە ئێوە زیاتر لەوەی هەیە گرینگی بە پرسی نەتەوەی كورد و ئازادیخوازانی ئێرانی بدەن بۆ ئەوەی كە كوردانی نیشتەجێی نۆروێژ لە رووی كارنامەی كاریتانەوە پشتیوانیتان بكەن. تا ئێستا ئێوە لەو هەموو كارەستان و تاوانەی بەرامبەر بە كوردی كوردستانی ئێران دەكرێ هەڵوێستان نەبووە.
شایانی گوتنە SV یەكێك لە پارتەكانی نۆروێژە كە دۆستایەتیەكی زۆری پرسی نەتەوەی كورد دەكات و كرانەوەیەكی زۆری بۆ پرسی پەنابەران بە گشتی هەیە.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





