
پڕشنگ بۆكانی
لە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیم كە لە ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠٠ بەڕێوە چوو، هەروەك چۆن لە پێش بەڕێوچونی بەراورد كرابوو،لە ئاكامدا ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی بووە سەرۆك كۆماری رژیمی ئاخوندی و بە دیاری كرانی ناوبراو، پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بووە دەسەڵاتێكی یەك دەست و یەك بەرنامەو یەك سیاسەت. لێرەدا مەبەست ئەوە نیە كە حكومەتەكانی ڕابردو خاوەن بەرنامەو خاون سیاسەتی جیاواز بووبن لە گەڵ خامنەیی و كۆی سیستمی دەسەلاتداریی، و یا توانای ڕوبەروبوونەوەی ڕێبەری ڕژیمیان بوبێ و یا ئامانجیان جیاواز بوبێ لەو شێوە حوكمڕانیە دواكەوتاونەیە. ڕوونە حكومەتەكانی بە ناو ئیسڵاح خواز كە ئاخوند خاتەمی و ئاخوند ڕۆحانی هەر كام بۆ دوو دەورەی چوارساڵە سەرۆك كۆماری بوون، نە بەرنامەیان هەبوو ئاڵوگۆڕ لە سیاسەت و كاركردی دەسەڵات بە قازانجی جەماوەر بكەن، و نە لە توانایاندا بوو ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی دەروەیی حكومەتی ئاخوندیدا بكەن.
ڕوونە پێهكاتەی دەسەڵات و باڵەكانی هاوبیر و یەك سیاسەت و یەك ئامانجن بۆ ڕاگرتن و هێشتنەوەی حكومەتەكەیان و هەموویان سوار كەشتیێەكی پڕ لە عەیب بوون كە تەنیا بە فڕێدانی بە نۆرەی مۆرەكانی دەسەڵات لە نوقم بوون ڕزگاری بووە. هەر وەك ئەمجارە لاریجانی كرایە قوربانی بۆ ڕەئیسی و كرایە قوربانی بۆ یەكدەستبوونەوەی دەسەڵات و بێدەنگ كردنی باڵی بە ناو ئیسڵاح خواز، چونكە پاڵێوراوانی بە ناو ئیسڵاح خواز لە مەیدان بە دەركران و موتمانەیان پێنەدرا. لە دوای كۆتایی شانۆی هەڵبژاردنی ئەم جارە، پێكهاتەی حكومەت وتێكڕای دەسەڵات، لە ئاخوندان و بێچوە ئاخوندان،لە خاوەن هەڵۆێست و بەراوردی لات و چەقوكێش و لۆمپێنیزمانە پێكهاتوون.
دیارە پێشتر موحسنی قاڵیباف كە بە كەسێكی زۆر بازاڕیانەو دارو تێڵا بەدەست ناوبانگی دەركردوە سەرۆكایەتی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی پێدراوە. ناوبراو زۆر جار لە قسەكانی و هەڵۆێست و كردەوەكانی ئەو ڕاستیەی سەلماندوە كە داربەدەست و باجگرو ڕێگرە هەروەك بەكار هێنانی هێزی سپای پاسداران بۆ سەركوتی خەڵكی ناڕازی و جێ بە جێكردنیشی.هەروەها ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی كە بێسەوادو نەزانەو تەنانەت لە ڕوبەروبونەوەی مێزگردی نێوان حەوت پاڵێوراوی سەرۆك كۆماریی، لە لایەن شەش پاڵێوراوەكەی دیكە بە نەزان و بێسەواد پێناسە دەكرا، لە یەكەمین كۆنفڕاسی ڕۆژنامەوانی دوای دیاری كرانی بە سەرۆك كۆماری ڕژیم، بە شێوەێكی زۆر بازاڕیانەو لۆمپێنیزم و دوور لە ڕەوشتی و بەراوردی دەسەڵاتدارێكی خاوەن لۆژیك، بە ئاشكراو بێ دوو دڵی شانازی بە جینایەتكاریی خۆی و كوشتنی مرۆفی بێتاوان كردو قەتڵوعامی هەزاران تێكۆشەری سیاسی و ڕۆڵەی نەتەوەكانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ كۆچی خۆری، بە كاری باش زانی كەبۆ خۆی دەوری سەرەكی لەو جینایەتە قێزەونەدا هەبوو.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئاخوندی موحسینی ئیژەیی بە حوكمی خامنەیی وەك سەرۆكی قەزایی و داداگایی دیاری كرا.ئەو ئاخوندە بە ئاشكراو بێ سڵەمینەوە شانازی بە لومپێنیزم و چەقۆكێش بوونی خۆی دەكات و بەڕادەیەك كەسایەتی نزم و سەر شەقامی تێدا ڕەگی داكوتاوە كە لە كۆبونەوە گشتیەكاندا ڕەفتارو كردەوەی نەشیاوی وەك فیكە لێدان لە كۆبونەوە لە گەڵ خۆێندكارانی دانشگای شەریف لە سالی ١٣٩٦ و گاز گرتن لە گۆێچكەی "عیسا سەحەر خێز"نۆێنەری چامەپەمەنی بڵاوكراوەكان و هەروەها فڕێدانی قەندان بۆی و لە ئەنجامدا شەڕ لە گەڵ ناوبراو. ئاخوند موحسین ئیژەیی تاوانبارو جینایەتكارەو كەسانێك كە موخالفی بیروبۆچونی هەڵۆێستیان هەبێ و قسەیان كردبێ بە توندترین شێوە هەڵۆێست دەگرێ و هەروەها لە قەتڵوعامەكانی زیندانیانی سیاسی لە سالی ١٣٦٧ كۆچی خۆری هاوكارو هاودەستی ئاخوند خامنەیی و ئاخوند ڕەئیسی بووە.
لەم ڕۆژانەدا كە دەسەڵاتی ئاخوندی بۆتە خاوەن پێكهاتەێكی جیاواز لە گەڵ ڕابردوو، وە بە ناوی ئیسڵاح خواز بە كردەوە بوونیان نەماوەو ئێستا كەسانێك دەسەڵات بەڕێوە دەبن كە بە تەواوی پێناسەو ناوەرۆكی دەسەڵات نیشان دەدەن و ئەو هەموو ئەو خەون و خەیاڵانەی كە كەسانێك هومێدیان بە گۆِڕانكاری لە دەسەڵاتی ئاخوندیدا هەبوو بە یەكجاری كردە بڵقی سەر ئاو. ئێستا سێ بەشە سەرەكیەكەی حكومەت و دەسەڵات واتە قەزایی،بەڕێوەبەری وئیجرایی و هەروەها قانون دانان ئەو كەسە لۆمپێن و بێ بنەمایانە بەرپرسایەتیان دەكەن كە پێناسەی ناوەرۆكی دەسەڵاتداری دیكتاتۆری ئاخوندی دەكەن و ڕوی ڕاستەقینەی ئەو حكومەتە دیكتاتۆرو جینایەتكارە نیشان بدەن.
بهشی ( سیاسی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی داو، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




