له‌سه‌رهێل 104
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور: ناوهێنانی خامنەیی لە ڕیزی دڕندەکانی ئازادی مێدیا

 ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021ی خۆیدا، ناوی خامنەیی لەڕیزی دڕندەكانی ئازادی مێدیا ناودێنێت.
ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور ڕۆژی دوشەممە 14ی پووشپەڕ، لەو ڕاگەیاندراوە دا، كاری مێدیای و هەواڵدەری وەک باشترین و كاریگەرترین ڤاکسین دژ بە بڵاو کردنەوەی زانیاریە نادروستەکان لەقەڵەم دەدات.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی گشتی دا لەپێوەند بە خوێندنەوە بۆ دۆخی ڕۆژنامەوانی لە 180 وڵات، دەردەكەوێ كە 73وڵات بە شێوەیەکی تەواو یا بە توندی پێش بە چالاکی هەواڵدەریە بێ لایەنەکان دەگرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژیمی ئێران لە پەیوەند بە ئازادییە ڕۆژنامەوانیەکان لە پلەی 174م دایە،و هاوكات ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژە بە ئێعدامی ڕوحوڵڵا زەم" وەکوو دوایین نمونەی لە سێدارەدانی ڕۆژنامەوانان لە ئێران، نووسی: بەپێی ناوەندی زانیاری ڕاپۆرتدەرانی بێ سنوور، ڕژیمی ئێران لە پەیوەند بە لە سێدارەدانی ڕۆژنامەوانان لەماوەی 50ساڵی ڕابردوودا هەر لە پلەی یەکەمدایە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-06 10:50:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی