له‌سه‌رهێل 94
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تیرۆری چالاکێکی سیاسی کورد لە شاری سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ چالاکێکی سیاسی بە ناوی بێهروز موحەممەدی ناسراو بە ڕێبین لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی تیرۆر کرا. ناوبراو خەڵکی گوندی شاقەڵا سەبە شاری دیواندەرەی کوردستانی ئێرانەو ماوەی ١٠ساڵ لە شاری سلێمانی دەژیی.
هاوسەری بێهروز ڕایگەیاند: مێردەکەی کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و تەنیا دژمنی ئێمە ڕژیمی ئێرانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەمان لێکرا و داوایان کرد دەست لە کاری سیاسی هەڵگرین و هاوکاری ڕژیم بین کە ئێمە ڕەدمان کردەوە.
بێهروز ڕەحیمی تەمەنی ٤٩ ساڵ بوو، و لە گەڕەکی ژاڵەی شاری سلێمانیە لەلایەن چەند تیرۆریستەوە تەقەی لێکرا و پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
سازمانی خەبات ئەو کردەوە تروریستیەی ڕژیم ئاخوندی و شەهید کردنی بێهروز موحەممەدی مەحکوم دەکات و داواکارە حکومەتی هەریمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان ڕێگە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و هەڕەشەی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە پەنابەرانی سیاسی کوردستانی ئێران نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان بگرن.
ڕێکه‌وت: 2021-07-16 09:03:19
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی