له‌سه‌رهێل 93
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تووشبووانی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکانی بەلووچێستان بە شێوەی گوماناوی گیان دەسپێرن

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ نەخۆشێکی کۆڕۆنا پاش خەواندنیان لە نەخۆشخانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شاری سیستان و بەلووچێستان بە شێوەی گوماناوی گیانی سپارد. ناوبراو لە تایفەی گرگێج بووە و کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ تا ڕادەیەک تەندرووستی باش بووە و بەڵام دواتر کە سەردانی نەخۆشخانەی سپای تیرۆریستی پاسدارانی کردووە و پاش چەندین کاتژمێر گیانی سپاردووە.
گیانسپاردنی ئەو خەڵکەبۆتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵانی خەڵکی سیستان و بەلووچێستان. گیان لە دەستدانی نەخۆشەکان لە بەلووچستان لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە پێشکەوتووترین نەخۆشخانەکانی لە ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا درووست کردووە.
ڕێژەی قوربانیانی کۆڕۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەڵکشانە و خەڵکی تووشبوو بە جێگەی ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا لە ماڵ دەمێننەوە.
لە سەرەتای تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران بوونەتە قوربانی کەمتەرخەمی دەسەڵات وسیاسەتی دژەمرۆڤانەی ئەو ڕژیمە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-16 09:19:22
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی