له‌سه‌رهێل 86
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
داخستنی 200 ماڵپەڕی سەر بە هاککەرە ئێرانیەکان لەلایەن فەیسبووکەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز لە 24ی پووشپەڕ، فەیسبووک ڕایگەیاند، نزیک بە 200ماڵپەری هاککەرەکانی سەر بەڕژیمی ئێرانیان داخستووە کە بەشدارن لە پڕۆژەی سیخۆڕی و هەروەها زۆربەی کارمەندانی ئەرتەشی ئامریکا و کۆمپانیاکانی بەرگری ئاسمانیان کردبووە ئامانج.
فەیسبووک ڕایگەیاند، گرووپی ناوبراو لە ڕێگەی حیساب و پەیجی ساختەیان بەکار هێنابوو و ماوەی چەند مانگێک بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەو کەسانە کاریان دەکرد، تا بتوانن ئەو کەسانە ڕابکێشن کە بە داگرتنی پێوەندی کردن بە پەیجە ڤایرۆساوییەکان تا لەو ڕێگەوە بەرنامە خراپە سیخۆڕیەکان دابەزێتە سەر موبایلەکانیان.
گرووپی لێکۆڵینەوەی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەم چالاکییانە نیشاندەری کاری بەردەوامی جاسوسییەو لە ئێستاشدا هەنگاوە ئەمنییەتییەکان بەردەوامن. شارەزایانی ئەمنییەتی ناوی ئەم گرووپەیان ناوە ترتس شل (پێستی کیسەڵ). هەروەها فەیسبووک باسی لەوە کردوە کە، ئەم هاککەرانە، کەسانی دانیشتووی ئامریکا و هەروەها ئینگلستان و ئوروپایان کردووەتە ئامانج و کەمپەکانیشیان لە ساڵی 2020 چالاک کردووە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-16 09:30:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی