له‌سه‌رهێل 89
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات پشتیوانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوزستان دەكا

هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تا كاتی بڵاو كردنەوەی ئەم ڕاگەێندراوە، ژمارەیەك لە شارو ناوچەكانی ئێران و بە تایبەتی شارەكانی ئوستانی خوزستان، شاهێدی ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەریی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیدارەو بەرپرس و بەڕێوەبەری ئوستان و شارەكان بووە.
ڕژیمی ئاخوندی لە ماوەی دەسەڵاتیدا، بێجگە لە مەینەتی و ئازار بۆ خەڵكی ئێران هیچ خێرو خۆشیەكی بۆ نەهێناون ودەسەڵاتداران ماڵ و سامانی خەڵك بە تاڵان دەبەن و لە بەرانبەر هەر داوایەكی ڕەوای خەڵكدا، سەركوت و هەڕەشەو زیندانی كردن و حوكمی ناڕەوای ئیعدامی بە سەر تێكۆشەران و حەق بێژان پەیڕەو دەكەن.
ئوستانی خوزستان كە ئوستانێكی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ژێر زەوی و سروشتیە، بە داخەوە نە دانیشتوانی ئەو ئوستانەو نە خەڵكی دیكەی ئێران هیچ قازانجێكیان لە داهاتی فرۆشی نەوت و سەرچاوە ژێر زەویەكانی دیكە پێ‌ ناگا،كاتێكیش جەماوەر داوای سەرەتایی ترین ماف دەكەن دەكەونە بەر پەلامارو سەركوتی هێزە بەكرێگیراوەكانی دەسەڵات.
داوای جەماوەر لە ئوستانی دەوڵەمەندی خوزستان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەو هەوڵ بۆ چارەسەری كەم ئاوی و قەیرانی ووشكە ساڵیە، بەڵام لە بەرانبەر ئەو داوا ڕەوایانەدا بە توندترین شێوە كەوتونە بەرپەلاماری هێزەكانی ڕژیم و بە پێی هەواڵ و زانیاریەکان، بە هۆی سەرکوتی هێزەکانی ڕژیم ، کوژراو برینداری بە دواوە بووە.
جێگەی سەرنجە كە ئافرەتان وێڕای پیاوەكان بەشداری ناڕەزایەتیەكان دەكەن و لە بەرانبەر حوكمی ناڕەوای دەسەڵاتی ئاخوندی داوای دابینكردنی مافە ئینسانی و خزمەتگوزاریەكان دەكەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی هەمەلایەنەی لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان لە ئێراندا، لە هەمانكاتدا هەڕەشەو سەركوتی جەماوەر و تۆمەتی ناڕەوا لە خەڵك لە لایەن دەسەڵات و ناوەندە ئەمنیەتیەكانی بە توندی مەحكوم دەكا.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سەركەوێ خەباتی گەلانی ئێران بۆ دابین بوونی دیموكراسی و ئازادی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
25ی پوشپەڕی 1400 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2021-07-17 09:45:43
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )





دیمانه

سیاسی