له‌سه‌رهێل 92
یه‌ک شه‌مه‌ 10 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی یازەهەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

لە ٣٠ مانگی پوشپەڕی ١٣٨٩ی كۆچی خۆری، مامۆستا شێخ جەلال حسینی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. كۆچی دوایی جەنابیان خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ جوڵانەوەی مافخوزانەی خەڵكی كوردستان و جوڵانەوەو خەباتی خەڵكی كوردستان لە بەرانبەر ڕژیمی حەق نەبیست و دیكتاتۆری ئاخوندەكان لە ئێرانداو هەروەها خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران.

لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورددا، ڕێبەرو تێكۆشەری وەك مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دەگمەن و كەم وینەیە. هۆی زۆر هەن كە بیسەلمێنێ‌ مامۆستا سەید جەلال حوسەینی خەباتكارو تێكۆشەرو ڕێبەرێكی كەم وینە بووە. هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتیەوە لە پێناو خەڵكی كوردو و ڕزگاری كوردستان تێكۆشاوە.

مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ک رێبه‌رێکی به‌رچاوی گه‌له‌که‌مان دژی ڕژیمی پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخوندی ڕاوه‌ستاو هیچ كات سەری بەرزی بۆ دیكتاتۆران و ستەمگەران، لە هەر پێگەو لە هەر لیباسێكدان بووبن دانەنەواندوەو هەمیشە لە بەرانبەر ستەمکاران و چەوسێنەراندا خەباتی كردوە و دڵسۆزی هەموو ئازادیخوازێك بووە، تەنانەت ئەگەر ئەو ئازادیخوازە موخالفی بیروباوەڕەكەشی بووبێ‌. هیچ كات ئامانجە گشتیەكانی فیدای ئامانجە شەخسیەكانی نەكردوەو لە پێناو هاتنە دیی ڕزگاری و بەختیاری گەلی كورد لە هەموو خۆشیەكی ژیانی چاوپۆشی كردوە. لە هەر كۆڕو كۆبونەوەیەكدا كە ئەگەر باسی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی بكرێ‌ لەسەر سەداقەت و سوور بوونی لە سەر پەیمان و بەڵێنی و سوور بوونی لە تێكۆشان لە پێناو ڕزگاری گەل و نیشتمان و دەستەبەركردنی ئازادی بۆ گەل و نیشتمانە.

لە یازدەهەمین ساڵیادی ئەو ڕێبەرە خۆنەویست و گەل خۆشەویستە داوا لە هاوباڕەوڕانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران دەكەین زیاتر لە ڕابردوو بۆ هینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی ڕێبەری زانا كە رزگاری و ئازادی گەلی كوردە تێبكۆشن.

 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كومیتەی ناوەندی

 ٢٩ پوشپەڕی ١٤٠٠كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2021-07-21 01:36:25
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )





دیمانه

سیاسی