له‌سه‌رهێل 45
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دانپێدانانی جێگری وەزیری تەندروستی لەپێوەند بە دۆڕانی ڤاکسیناسیۆنی گشتی

 ئیرەج حەریرچی، جێگری گشتی وەزیری تەندروستی ئێران، ڕایگەیاند: کە ڕژیم نەیتوانی بڕیارەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا جێبەجێ بکات.
لە مانگەکانی ڕابردوودا زۆربەی هاووڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لە دواکەوتنی کڕینی ڤاکسێنی باوەڕ پێکراو گرتووە. هەروەها حەریرچی شەوی سێشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: جگە لەوەی کە چەندە کەم و کوڕی و هەڵە بوونی هەیە و ئەم هەڵانە ڕووبەڕووی چ کەسانێک دەبێتەوە لەوەی کە نەمانتوانی بەڵێنەکانمان لە پەیوەند بە ڤاکسێنی کۆڕۆنا کە بەخەڵکمان دابوو جێبەجێ بکەین. هەروەها سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی جارێکی دیکە بە پشتیوانی لە کارنامەی خۆی لەسەر بابەتی قەیرانی کۆڕۆنا ڕاگەیاند کە وەزارەتی تەندروستی بەرپرسی هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆڕۆنا نییە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-22 16:59:19
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی