له‌سه‌رهێل 48
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گیرانی لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی كورد لە مانگی پووشپەڕدا لە كوردستان

لە كوردستان، تەنیا لە مانگی پوشپەڕدا نزیكەی 42 هاووڵاتی كورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم لەماوەی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1400، 42 چالاکی مەدەنی و سیاسی كوردیان گرتووە و لەو ٤٢ کەسە ٧ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە كوردستان، 126کەس لەلایەن ڕژیمەوە گیراون و تۆمەتی ئەمنییەتی و سیاسی خراوەتە پاڵیان. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون ١٦٨ کەسە و ئەم ڕەوتی گرتنانە بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەدا ڕەحمان ئەحمەدیان خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیرا و بەداخەوە لە ژێر فشار و شکەنجەدا گیانی سپارد، تەرمی ناوبراو لە ٢٧ی پووشپەڕ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
چاو نیوز: شایانی ئاماژەیە لە ساڵی 1399کە ڕەشگبیری پەرەی سەندبوو و لانی کەم ٦٤٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خەڵكی ئاسایی لەلایەن ڕژیمەوە گیران.
هەروەها لەم ژمارەیە لانی کەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای سێ مانگ هەتا سزای ٢٥ ساڵ بەندیخانە و سزای سێدارە بەسەر چەندین کەسدا سەپاوە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-25 08:45:36
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی