له‌سه‌رهێل 59
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئەحمەدی خاتەمی داوای بچڕاندنی دەستپێڕاگەیشتنی بەكاربەرە ئێرانیەكان بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەكات.

 ئەحمەد خاتەمی، ئەندامی فەقێکانی شۆرای نیگابان، داوای لە ئیبراهیمی ڕەئیسی کرد کە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران سنووردار بکرێت و دەست پێڕاگەیشتنی گەنج و لاوەكان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیکە بپچڕێندرێت.
خاتەمی، ڕۆژی شەممە 1ی گەلاوێژ وتی: کاتێک کە گەنج و لاوانی وڵات دەستیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەكانی وڵاتانی دیکە بگات، مانای وایە كە فەرهەنگ و کولتووری وڵاتانی دیکە لە هەموو بنەماڵەیەکی ئێرانیدا بوونی هەیە.
ڕژیمی ئێران ساڵانێکی زۆرە بە دوای سنووردارکردنی دەستپێڕاگەیشتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بە ئینتەرنێتی جیهانیە و کردنەوەی کاناڵە ناوخۆییەکان و داخرانی کاناڵە جیهانیەکانە.
ڕێکه‌وت: 2021-07-25 09:18:01
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی