له‌سه‌رهێل 67
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی خوزستانی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان منداڵێکی 12ساڵانە.

ناوەندی هەواڵدەری هێرانا ناوی 102کەس لە گیراوانی ناڕەزاییەکانی خوزستانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە 30 شاری دیکە کرد و ڕایگەیاند: هەتا ئێستا 9کەس لە خۆپیشاندەران بەدەستی هێزەکانی سەر بە ڕژیم کوژراون. هەروەها ئەم ناوەندە هەواڵدەرییە ڕۆژی شەممە 1ی گەلاوێژ، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان سەدان کەس دەسبەسەر کراون بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی 102کەس دیارە.
هەروەها لە لیستێک کە هێرانا بڵاوی کردوەتەوە، ژمارەیەک کەس کە تەمەنیان لە 18ساڵ کەمترە دەبیندرێن و بەپێی ئەم لیستە، ئەیوب عەبوود ئەلنمنوم" تەمەن 12ساڵیش لەنێو ئەم گیراوانەدایە. کاربەدەستانی ڕژیم هەتا ئێستا هیچ ئامارێکیان لە بارەی گیراوان بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا کوژرانی هەندێک لە هاووڵاتیانی ناڕازییان تەئید کردووە و وتوویانە کە ئەم کوژراوانە بە تەقەی خودی خۆپیشاندەران کوژراون.


بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە سەربەخۆکان، ئەم کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم کوژراون.
ڕێکه‌وت: 2021-07-25 09:54:19
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی