له‌سه‌رهێل 75
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ناساندنی هەورامان وەك شۆێنەواری گرینگی جیهانی

























جێگەی خۆشی و شادیە كە ناوچەی هەورامان یەكێك لە ناوچە گرینگ و مێژووییەكانی كوردستان، لە لایەن ڕێكخراوی پەروەردەیی، فەرهەنگی و زانستی (یونسكۆ) سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، وەك یەكێك لە شوێنەوارە گرینگەكانی جیهان دەست نیشان كرا. هەورامان كە ناوچەیەكی گرینگی كوردستانەو لە مێژووی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كورد لە بەرانبەر دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكاندا مەڵبەندی یٔازادیخوازی و مافخوازی بووەو لە ئێستاشدا كە بە ناوچەیەکی گرینگی جیهانی و لە لایەن ڕیكخراوی یونسكۆ بە شوێنەوارێكی مێژوویی مرۆڤایەتی ناسراوە، مایەی شادی هاونیشتمانیانی كوردستان و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی كوردستانی یٔێرانە. بە بۆنەی ناسینی هەورامان بە ناوچەیەکی گرینگی جیهانی، پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە ناوچەی هەورامان و سەرانسەری كوردستان پێشكەش دەكەم. بە دڵنیا بوون لە روخانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و سەقامگیری و ئازادی لە ئێران و كوردستان.




سازمانی خەبات ی كوردستانی یٔێران




سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی




7 ی گەلاوێژی 1400 كۆچی خۆری

































 


















 

 



ڕێکه‌وت: 2021-07-30 09:25:20
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی