له‌سه‌رهێل 78
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تیرۆر و ڕفاندنی زیاتر لە 540کەس لەماوەی 40ساڵ دەسەڵاتداری ڕژیمی ئێران





 بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی عەبدولرەحمان بروومەند کە داکۆکیکاری مافی مرۆڤە٫ لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ دەسەڵاتداری ڕژیمی ئێران زیاتر لە 540کەس لە لایەن ئەم ڕژیمەوە تیرۆر و یا ڕفێندراون کە زیاتر لە 70 لە سەدی ئەم کەسانە لە هەرێمی کوردستان بوون. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 380 دژبەری ڕژیمی ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژراون یان ڕفێندراون و سی کەسیش لە ناوچەکانی دیکەی عێراق. هەروەها لە ساڵەکانی نەوەدی سەدەی ڕابردوو 329دژبەری ڕژیمی ئاخوندی لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج. وڵاتانی پاکستان، تورکیە، فەڕەنسە و ئەفغانستان و ئاڵمان لە ڕیزی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین دژبەری ڕژیمی ئێران، لەلایەن خۆدی ڕژیمەوە کراونەتە ئامانج. هەروەها دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی لە وڵاتانی بریتانیا، سوید،ئەمریکا، ئیماڕات، ئازەربایجان، هێند، لێهستان، ئیسپانیا و فیلیپین و چەندین وڵاتی دیکە ئەمنییەتی گیانییان نەبووە و تیرۆرکراون وڕفێندراون.











ڕێکه‌وت: 2021-07-30 10:01:45
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی