له‌سه‌رهێل 66
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری لە مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئاخوند ڕەئیسی كردەوەیەكی ناڕەوایە

بابەشێخ حوسەینی
جینایەتكاری، مرۆڤ كوژی، دیكتاتۆریی، دژی كورد و ترۆریست پەروەریی، ئەو ناو و پێناسانەن كە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانی پێ‌ دەناسێندرێ و دەناسرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی گەلاوێژ، ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی، جەللادو قاتڵی سەدان تێكۆشەری ئازادیخوازی گەلانی ئێران، ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، و شۆِرشگێڕانی و خەباتكارانی گەلی كورد لە ساڵی 1367 كۆچی خۆری و یەكێك لە قاتڵانی كادرو پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات، شەهیدان: كاك عەبدوڵڵا هەمزە،شەهید كاك خەلیل محەممەدی (ناسراو بە خەلیل ڕەشاش) شەهید كاك غەفور ئەحمەدی، شەهید كاك تاهیر یاكوباوایی و شەهید كاك حەسەن سەلیمی و چەندین شەهیدی قارەمانی دیكەی سازمانی خەبات، وەك سەرۆك كۆماری دەسەڵاتی جینایەتكاری ئاخوندەكان لە كۆبونەوەی مەجلیسی رژیم بە ئامادەبوونی ژمارەیەك میوان لە ووڵاتانی جیهان، سوێندی یاسایی دەخوا.
گەلانی ئێران لە ماوەی 43 ساڵ لە تەمەنی حوكمڕانی ئاخوندە ملهوڕەكان، ژیانی پڕ لە ئازارو مەرگ و خوێن ڕژانیان بەڕێكردوە كە ئاخوند ڕەئیسی، یەكێك لە جەللادەكان و بەرپرسە سەرەكیەكانی ئەو جینایەتانە بووە لە بەرانبەر گەلانی ئێران و تێكۆشەرانی ئازادیخواز كە زۆر بێشەرمانە چەندین جار لە بەردەم هەواڵنێران و ڕاگەێنەكاندا شانازی بە جینایەتەكانی بەرانبەر بە خەباتكارانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران كردووە.
بەشداری كردنی نوێنەرانی ووڵاتانی جیهان و بە تایبەت نوێنەری ووڵاتانی یەكێتی ئوروپا لە ڕێ‌ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئەو ئاخوندە جینایەتكارە، پشتیوانیە لە سیستم و حوكمڕانی دیكتاتۆریی و پێچەوانەی بەڵێنەكانی ووڵاتانی ئوروپایی و ووڵاتانی جیهانە بۆ دیفاع و پاراستنی بنەماكانی مافی مرۆڤ وئازادی و دیموكڕاسی.
بەشداری نوێنەری ووڵاتان لە مەڕاسمی دەست بەكاربوونی ئاخوندی جینایەتكار ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆك كۆماری یەكێك لە مەترسیدارترین و جینایەتكارترین حكومەت و دەسەڵات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە توندی مەحكوم دەكەم.
بێگومان دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ئێران بە زوویی دەڕوخێ و ئەو كات شەرم وپەشیمانی بۆ ئەو ووڵات و كەسانە دەمێنێتەوە كە بەشداریان لە ڕێ‌ و ڕەسمی یەكێك لە ڕوو ڕەشترین جینایەتكارانی مێژوودا كردووە.

14ی گەلاوێژی 1400 كۆچی خۆری
5 ی ئاگۆستی 2021
ڕێکه‌وت: 2021-08-05 11:09:13
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی