له‌سه‌رهێل 68
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان لەبەردەم دادگاییکردنی تاوانبار حەمید نوری

خه‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئاگوست به‌رامبه‌ر به‌ ١٩ی گه‌لاوێژ دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌کێک له‌ جنایه‌تکاران و تۆمه‌تبارانی کوشتنی به‌ کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌ دادگای شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستیپێکرد. هاوکات هه‌واداران و لایه‌نگرانی سازمانی موجاهیدین و سازمانی خه‌بات له‌ به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌دا گردبونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێنا.حەمید نووری، کە یەكێکە لە تۆمەتباران بە له‌سێداره‌دانی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی ٩-١١-٢٠٢٠ لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا. ئه‌م دادگایی کردنه‌ جێگایی سه‌رنجی میدیا وناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤه‌، چونکه‌ ئه‌وه .

یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی ١٩٨٨، له‌ ئێران، لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. ڕژیمی ئاخوندی به‌ بڕیاری خومه‌ینی و ڕه‌ئیسی قاتڵ که ئه‌وکات سه‌رۆکی دادگای ڕژیم بوو، له‌ هاوینی ساڵی ١٩٨٨ به‌رابه‌ر به‌ ١٣٦٧ ی کۆچی خۆری هه‌زاران زیندانی سیاسی که‌ زۆربه‌یان پێک هاتبوون له‌ ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزه‌ کوردیه‌کان، له‌ زیندانه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ڕژیم له‌ سێداره‌ دران.

شایه‌نی باسه‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌دا چه‌ندین دروشمی جۆراوجۆر دژی ڕژیم وترانه‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران خوازیاری دادگایی کردنی تاوانبارانی زیندانیانی سیاسی بوون به‌ ده‌ستی ڕژیم. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات به‌و بۆنه‌وه‌ په‌یامی خۆی پیشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان ده‌کات.


ڕێکه‌وت: 2021-08-10 17:46:04
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی