
خه‌باتمیدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئاگوست به‌رامبه‌ر به ٢٠ی گه‌لاوێژ دووه‌مین ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی حەمید نوری، یه‌کێک له جنایه‌تکاران و تۆمه‌تبارانی کوشتنی به کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له ساڵی ١٩٨٨ له دادگای شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕۆژی دووه‌م دا وەک ڕۆژی پێشوو ، به‌رپرس و تاوانباری ڕژیم، حەمید نوری بە کەلەپچەوە بردرایە به‌رده‌م دادگا. دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنەکە تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی داواکاری گشتی بۆ تاوانبارکردن. ده‌سته‌ی داواکاری گشتی ئاماژه‌یان به ده‌ورو نه‌خشی سه‌رانی ڕیم و فه‌توایی خومه‌ینی دژ به زیندانیانی سیاسی و سازمانی موجاهیدین له ساڵی ١٣٦٧ دا کرد.
هاوکات هه‌واداران و لایه‌نگرانی سازمانی موجاهیدین و سازمانی خه‌بات له به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌دا بۆ ڕۆژی دووه‌م گردبونه‌وه‌یان پێک هێنا. خۆپیشاندەران بە دروشمی " گەل لە بیری نەچووە ، ڕەیسی بکوژی ٦٧ ته "،" جه‌لادی ٦٧ کێیه؟ ڕهیسیه، ڕه‌یسی " و چه‌ندان دروشمی دیکه‌ی جۆراوجۆر تا کاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ درێژه‌یان به‌و خۆپیشاندانه دا.
حەمید نووری، کە یەكێکە لە تۆمەتباران بە له‌سێداره‌دانی گیراوانی سیاسیی ئێران، رۆژی ٩-١١-٢٠٢٠ لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە سوێد دەستبەسەرکرا. ئه‌م دادگایی کردنه جێگایی سه‌رنجی میدیا وناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤه، چونکه ئه‌وه یەکەمجارە یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتاری گیراوانی سیاسی ساڵی ١٩٨٨، له ئێران، لە دادگایەکدا بەشێوەی فەرمی دادگایی دەکرێت.
داواکاری گشتیی سوێد حەمید نووری بە پێشیلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە. ڕژیمی ئاخوندی به بڕیاری خومه‌ینی و ڕه‌ئیسی قاتڵ که ئه‌وکات سه‌رۆکی دادگای ڕژیم بوو، له هاوینی ساڵی ١٩٨٨ به‌رابه‌ر به ١٣٦٧ ی کۆچی خۆری هه‌زاران زیندانی سیاسی که زۆربه‌یان پێک هاتبوون له ئه‌ندامانی سازمانی موجاهیدین و هێزه کوردیه‌کان، له زیندانه جۆربه‌جۆره‌کانی ڕژیم له سێداره دران.
ئه‌م خۆپیشاندانانه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات به‌و بۆنه‌وه په‌یامی خۆی پیشکه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌کات.
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





