له‌سه‌رهێل 69
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کارەساتی کۆڕۆنا لە ئێران

ئامادەكردن: جەعفەر بەهرامی
لە دانشکەدەی تواناسازی ناوچەی ٧ی شەقامی دەماوەند یەک ڤاکسێنی کۆڕۆنا بۆ دوو کەس بەکار دەهێنرێت.
ڕۆژنامەی حکومەتی بەناو خەڵک سالاری بە ناچاری لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کارەساتی ڤاکسێناسیۆن لە ئێران کردووە.
ئەم ڕۆژنامەی ڕژیم لەسەر زاری یەکێک لە خوێنەرەکانیەوە دەڵێت، سەر لە بەیانی ڕۆژی ٣٠گەلاوێژ، من و هەندێک لە هاوڕێکانم بۆ لێدانی دەوری دووهەمی ڤاکسێنی کۆڕۆنا چوین بۆ دانشکەدەی تواناسازی ناوچەی ٧ی دەماوەند، بەڵام زۆر بەسەر سووڕمانەوە بینیمان کە یەک ڤاکسێنیان بۆ دووکەس بەکار دەهێنا!
بەڵام کاتێک ناڕەزایەتیمان دەربڕی، بەرپرسی لێدانی ڤاکسێنەکە گوتی: کە بەهۆی کەمی ڤاکسین، پێمان ڕاگەندراوە ڤاکسێنەکان بەم جۆرە بەکار بێنن.
شایانی بیر هێنانەوەیە کە بەپێی ئامارەکان لە لایەن ناوەندە حکومیەکانی ڕژیم، ژمارەی مردوانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەکۆڕۆنا ٦٨٠ کەس ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی نەبوونی ڤاکسێنەکردنی بەکۆمەڵ ئەم ئامارە ڕوو لە زیاد بوونە.
خەڵکی ئێران عەلی خامنەیی بە هۆکاری سەرەکی نەهێشتنی هێنانی ڤاکسێنی کۆڕۆنا دەزانن و ناوەندەکانی ڕژیم لە ترسی ناڕەزایەتی، بەردەوام بەدوای داپۆشینی تاوانەکانی ویلایەتی فەقیەی دواکەوتوون و بۆ نیشاندانی بردنە سەرەوەی ئاماری بەکارهێنانی ڤاکسین ئەم جۆرە تاوانانە بەکار دێنن.
ڤاکسینەکردن ڕێگایەکە بۆ بەردەوام بوونی گەندەڵی دەسەڵات. هەواڵدەری ڕژیمی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە لە حاڵێکدا کە وڵاتانی جیهان زیاتر لە ٨٠ لە سەد ڤاکسینیان کردوە و تەنانەت قەبیلەکان لە مالیزی جێبەجێان کردوە.
هۆی شکستی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە دەرئەنجامی ڤاکسینەکردن، لە هۆکارەکانی گەندەڵی لە نیزامی ئاخوندیە.
هەروەها ڕۆژنامەی ئارمان نووسی: کۆمەڵگای دونیا خەریکی لێدانی دەوری سێیەمن بۆ ئەمنیەت و پێش گرتن لە بەرابەر ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاو، لە ئێستادا ١٨ لە سەدی کۆمەڵگای ئێران یەکەمین دەوری ڤاکسێنی کۆڕۆنایان وەرگرتووە و لە هەمان کاتدا تەنیا ٦ لە سەدی خەڵکی وڵات دەوری دووهەمیان وەرگرتووە.
لە لایەکەوە، بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازانکا تەنیا بۆ کەسانی سەرووی ٥٠ ساڵ بەهۆی کاردانەوەی خراپ لە دەستووری کاری وڵاتانی دیکەی دونیا لابراوە.
ئەمە لە حاڵکدایە کە لە ئێران بەکارهێنەرانی ڤاکسێنی کۆڕۆنا کە تەنانەت لەژێر ٥٠ ساڵ بوون و کەسانی زۆر زیاتر و تەنانەت بۆ کەسانی تەمەنی ژێر ٤٠ ساڵ و ٣٠ ساڵ ڤاکسینی ئاسترازانکا بەکارهێنراوە کە بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان ژمارەی ئەوکەسانەی ڤاکسێنی ئاسترازانکایان وەرگرتووە بەهۆی گیرانی ماسولکە و باقی زیانەکانی ئەو ڤاکسینە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و لە کۆتایدا گیانیان لە دەست داوە.
ڕاپۆرتێک لە گۆڕستانی مەشهەد بڵاو بۆتەوە کە دەڵێ لێرە لە هەموو دار و دیوار مەرگ دەبارێت و وەکوو تەقینەوەی گڕکانێکە و هەر پارچەیەکی بەر کەسێک دەکەوێت.
سەر لە بەیانی کە هێشتا خۆر بە تەوای نەهاتبووەدەر، جەنازەکان لەپشت سەری یەک ڕیز کرابوون، چارشێوە ڕەشەکان و چاوانی پڕ لە خوێن ماڵئاواییان لە ئازیزانیان دەکرد.
هەر یەکەیان لە سووچێکدا دانیشتبوون و سەیری مەرگیان دەکرد، لە وانەیە پێشتر سەیرکردنی مەرگ ترسهێنەربوو، بەڵام ئێستا لە هەموو شارەکان ماتەمینە، دەنگی ژنێک دێت کە لە سووچێکدا دەبینرێت، خۆڵ بەسەر خۆیدا دەکات و چیرۆکی خەمناک بۆ یارە گیان بەخت کردووەکەی دەڵێتەوە.
ڕۆژنامەی حکومەتی شەرق لە بەڕواری ٣١ی گەلاوێژ لە ڕاپۆرتێک لە گۆڕستانی مەشهەد باس لەوە دەکات و دەڵێت ئێستا مردن بۆ کەسانی بەتەمەن نیە، گەنجانی خێر لەخۆنەدیوو کەم نین، فرمێسکەکان بەس بۆ گەنجان نیە، زۆرن ئەو کەسانەی کە چەند حەفتە پێش بۆ ماڵ ئاوایی ئازیزێکیان لەم گۆڕستانە بوون و ئێستا خەڵکانێکی دیکە ماڵ ئاوایی لەوان
ڕێکه‌وت: 2021-08-25 20:24:53
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی