له‌سه‌رهێل 82
دووشه‌مه‌‌ 5 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و شۆڕشگیری كوردستان!
ئه‌ندام ولایه‌نگران ودۆستانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران!
دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له‌ ٥ی خه‌رمانانی ١٣٥٩ دەستپێكی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و خۆماڵیانەو پرشنگداره‌ له‌ جولانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌ چه‌وساوه‌كه‌مان و جێگه‌ی شانازی و هیوا و وره‌ به‌خشی خه‌ڵكی كوردستانه‌. چل و یه‌ك ساڵ به‌ر له‌ئێستا، ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌روه‌ره‌كان به‌ رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسێنی، له‌ هه‌ل و مه‌رجێكدا كه‌ كوردستان كه‌وتبووه‌ به‌ر په‌لاماری هێزه‌ دڕنده‌ و مرۆڤ كوژه‌كانی ڕژیمی خومه‌ینی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران یان دامه‌زراند.
41 سال بەر لە ئیستا سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران وه‌ك ته‌شكیلاتێكی سیاسی پشت به‌ستوو به‌ بیری قووڵی نەتەوەیی، له‌به‌رامبه‌ر سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تی ده‌سه‌لاتی سه‌ركوتگه‌ر ئالای خۆڕاگری به‌رز كرده‌وه‌ و داوای له‌ ڕۆڵه‌كانی كوردستان كرد بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی سته‌می ده‌سه‌لاتدارانی ملهوری تازه‌ به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوو بێنه‌ ریزه‌كانیه‌وه‌ و سه‌نگه‌ری خه‌بات گه‌رم داهێنن.
دامه‌زراندنی ئه‌م هێزه‌ ڕه‌سه‌نه‌ له‌ مێژووی جه‌ماوه‌ری كوردستانی ئێران له‌و كات و ساته‌دا به‌ ڕوداوێكی سیاسی و مێژوویی حساب ده‌كرێت، چونكه‌ زۆر زوو توانی گه‌شه‌ بكات و وه‌ك پارێزه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ به‌ خه‌باتی بدات. ئه‌گه‌رچی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنیدا تووشی گه‌لێك هه‌وراز و نشێو بۆوه‌ ، به‌لام خۆنه‌ویستی و كۆڵنه‌ده‌ری ڕابه‌ران وئه‌ندام ولایه‌نگرانی، ئه‌و ڕێگیریانه‌ی تاڕاده‌یه‌ك لابرد و له‌ پێناو ئه‌و ره‌ِساڵه‌ته‌ی كه‌ خستبوویه‌ سه‌ر شانی، ئه‌و كات و ئێستاش لێبڕاوانه‌ هه‌ڵده‌سوورێ.
بۆ ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خه‌بات سه‌ربه‌رزیه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی ووشیار كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی و چالاكیی كه‌م وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یی و ڕاگه‌یاندن، به‌پێی تواناو هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ئه‌وكات ده‌وری به‌رچاو و كاریگه‌ریان نواند. به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ دلێر و قاره‌مانه‌كانی سازمانی خه‌بات ده‌یان شه‌ڕی گه‌وره‌ و كه‌مه‌رشكێنیان له‌به‌رانبه‌ر دژمندا به‌رێوه‌برد، كه‌ شه‌ری ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٥٨ كه‌ تیایدا ستونێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ڕژیم و هێزی گاردی جاویدان (هێزی قودس)، ته‌فر و تونا كران و تێ شكانی هێزی دوژمن بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ خومه‌ینی له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاگربڕ له‌گه‌ڵ كورد ڕاگه‌یێنێ و بڵێ میلله‌تی كورد من ده‌نگی ئێوه‌م بیست، یه‌كێك له‌ ده‌یان سه‌روه‌ری و ده‌سكه‌وتی ئه‌و ته‌شكیلاته‌یه‌.
سازمانی خه‌بات ئه‌و ته‌شكیلاته‌یه‌ كه‌ گیانی دەیان كه‌س له‌ باشترین رۆڵه‌كانی كوردستانی تێدا فیدای ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كورد كراوه‌ و خۆینی ئه‌و رۆڵه‌ قاره‌مانانه‌ پێش كه‌ش به‌ باره‌گای پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی كورد كردووه‌. بێ گومان ئه‌و ڕۆحه‌ خۆنه‌ویست و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه‌ هه‌نووكه‌ش له‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام ولایه‌نگر و دۆستانی سازمانی خه‌باتدا ده‌بیندرێ و به‌ پشت ئه‌ستووری به‌ نه‌ته‌وه‌ قاره‌مانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ و هه‌ڵوێسته‌ تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری نه‌ته‌وه‌ زوڵملێكراوه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ئاوڕدانه‌وه‌ لەدۆخی ئیستای ڕژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی كه‌ ساته‌كانی كۆتایی ژیانی تێپه‌ڕده‌كات، پێویسته‌ زیاتر له‌رابردوو ریزه‌كانمان یه‌ك خه‌ین و خۆمان بۆ هه‌ر جۆره‌ ئاڵوگۆر ئاماده‌ بكه‌ین.
بێ گومان جولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی دا سه‌رده‌كه‌وێ و به‌ زوویی له‌ ئێراندا ده‌سه‌لاتێكی دیموكراتیك و نیشتمانی داده‌مه‌زرێ و گه‌لی كورد و خه‌ڵكی ئێران له‌ سایه‌ی ئازادی و دیموكراتی دا به‌ ماف و داوا ڕه‌واكانیان ده‌گه‌ن و ئاسه‌وارێك له‌ سه‌ركوت و هه‌ڕه‌شه‌ نامێنێ.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبێ پێنجی خه‌رمانان چل و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران.
خانەوادەی شەهیدانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
4ی خەرمانانی 1400 كۆچی خۆری


 

 
ڕێکه‌وت: 2021-08-26 09:32:29
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی