له‌سه‌رهێل 45
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گەمارۆکان هەتا ئێستا لانیكەم هەزار ملیار دۆلار زەرەری بە ئابووری ئێران گەیاندووە.

 ڕۆژنامەی حکومەتی جیهانی سەنعەتی ڕژیمی ئێران ڕێكەوتی 15ی خەرمانان، نووسی: گەمارۆکانی سەر ڕژیم هەتا ئێستا هەزار ملیارد دۆلار زەرەری بە ئابووری ئێران گەیاندووە.
بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە هەست پێكراوتربێ‌، هەموو هەناردەیەكی غەیرە نەوتی ئێران لە ساڵی ڕابردوو کەمتر لە 35ملیارد دۆلار بووە، بەو مانایەی كە گەمارۆکان تا ئێستا بەرانبەر بە 30ساڵ هەناردە كردنی ئێران زیانی هەبووە. گەشەی ئابوری نزیك بە سفری ماوەی یەك دەیەی ڕابردوو بەرهەمەكەی جگە لە فەقیری، بێکاری، هەڵاوسان و بێ هیوایی بۆ کۆمەڵگای ئێران نەبووە.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نوسی كە دوایین ڕاپۆرتە نێو دەوڵەتیەکان، پێگەیەکی باشتر لە ڕیزبەندی 138بۆ ڕیسکی ئابووری کورت ماوە بۆ وڵاتەکەمان ڕەوا نەبینیوە....بۆ لابردنی بێبەش بوون لە بازاڕە نێونەتەوەییەكان و ئازاد بوون لە كۆت و بەندی گەمارۆكان و چونەدەرەوە لەو مێژووە چەقبەستووە، سبەینێش درەنگە.
ڕێکه‌وت: 2021-09-08 11:11:35
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی