له‌سه‌رهێل 57
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرفتی كەم ئاوی و نەبوونی ئینتێرنێت لەشاری بانە

 دانیشتوانی شاری بانە لەگەڵ گرفتی كەم ئاوی و نەبوون و پچڕانی خەتی ئینتێرتێت، دەست و پەنج لێدەدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ۲۰ی خەرمانان، بە خەبات مێدیا گەیشتووە، دانیشتوانی شاری بانە ڕۆژانە بڕێکی یەکجار کەم ئاویان پێدەگات، و باس لەوە دەكرێت كە ئاو دەبێت بە جیرە و ڕۆژانە ناچارن بە نرخێکی زۆر ئاو بکڕن، ئەمەش دانیشتوانی ئەو شارەی ناچار كردووە دەست بدەنە ناڕەزایەتی دەربڕین.
لەلایەكی ترەوە و لەدوای هەڕەشە و هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کردنە ئامانجی حیزبە کوردیەکان، خەتی ئینتێرنێتی شاری بانە پچڕاوە و هاووڵاتیان بە ئەستەم دەتوانن سود لەو ڕایلكەیە وەرگرن.
ڕێکه‌وت: 2021-09-11 20:43:26
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی