له‌سه‌رهێل 74
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
جیسۆن برادسکی: کۆبوونەوەی شۆرای بەرێوەبەری و مەترسی بێ هەڵوێستی هێزەکانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕژیم

جیسۆن برادسکی، بەرپرسی دیوانی (یەکگرتوو لە دژی ئێرانی ئەتۆمی) و (شارەزا و لێکۆڵەری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، ڕۆژی هەینی 19ی گەلاوێژ، لە دوو تویتی جیاوازدا لە سەر کۆبوونەوەی شۆرای بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە بڕیاره ڕۆژی 22ی گەلاوێژ لە ویەن بەڕێوە بچێت، نووسیویەتی: هێزە ئوروپاییەکان و ئامریکا ڕۆژی هەینی بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا بڕیارنامەی مەحکووم کردنی ڕژیمی ئێران لە جوابی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە ڕژیمی ئێرانی بە هاوکاری نەکردن لەگەڵ ئاژانس تۆمەتبار کردووە، پشتیوانی لێدەکات یان نا؟ ڕۆژئاوا لەدوای ڕاپۆرتی تاوانبارکردنی چاودێری ناوکەیی رێکخراوی نێو دەوڵەتی، لەگەڵ بڕیاری مەحکووم کردنی ڕژیم ڕوو بە ڕوو دەبێتەوە.
جیسۆن برادسکی، هەمان ڕۆژ لەتویتێکی تردا نووسیویەتی: مەترسی هاوکاری نەکردنیش لەئارادایە، ڕژیمی ئاخوندی ئێران وەك هەمیشە لە کۆبوونەوەی شۆرای بەرێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم سیگناڵێک دەنێرێت، وەعدی هاوکاری دەدات، یان بۆ کڕینی کات بۆ دواخستنی هەنگاوەکان دەعوەتنامە دەنێرێت.
ڕۆژئاوا بێ هیوا دەر دەکەوێت، و لەدوای چەند مانگێک هیچ بەرەو پشچوونێک بەخۆیەوە نابینێت.
ڕێکه‌وت: 2021-09-11 21:34:05
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی