له‌سه‌رهێل 79
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزی ئاماری كۆچكردووانی كۆڕۆنا لە ئێران

 وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت كە ئاماری كۆچكردووانی كۆڕۆنا لەماوەی یەك ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ئێران، زیاترە لە ئاماری كوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و عراق.
لە کاتێکدا وەزیری تەندروستی ڕژیم، بەهرام عەین و اللاهی، باس لە کوژرانی 113هەزار تووشبووی کۆڕۆنا لە ماوەی سەرهەڵدانی کۆڕۆناوە تا ئێستا دەکات، ڕێکخراوی نیزامی پزیشکی ڕژیم ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنای سێ تا چوار هێندەی ڕێژەی فەرمی لە قەڵەم داوە.
ئەم ڕێژەیە هێندە بەرچاوە کە ڕۆژنامەی جوان"ی سەربە سپای تیرۆریستی پاسداران دانی بەوەدا ناوە کە ڕێژەی تووشبووان و کۆچكردووانی کۆڕۆنا حەوت هێندەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیە.
بەڵێنی درۆی دەسەڵاتدارانی ڕژیم لەمەڕ هێنانی ڤاکسینی کۆڕۆنا هەر لەسەرەتای تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا بەردەوام بووە، و ئێستاش وەزیری تەندرووستی ڕژیم باس لە هاوردەکردنی ڤاکسین تا کۆتایی مانگی خەرمانان دەکات.
ئاشکرایە کە شەپۆلی پێنجەمی کۆڕۆنا لووتکەی تێپەڕاندووە و لەماوەی یەك شەو ڕۆژی ڕابردوودا 26854 تووشبوو دەستنیشان کراون و 538کەس كۆچیان كردووە.
ڕێکه‌وت: 2021-09-11 22:06:04
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی