له‌سه‌رهێل 86
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژرانی كۆڵبەرێكی كورد بە دەسترێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی

خەباتمێدیا: لە سنوری بانە كۆڵبەرێكی كورد بە دەستی هێزەكانی رژیمی ئاخوندیەوە دەسترێژی لێ كرا و گیانی لەدەستدا. شەوی یەكشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی کۆچی خۆری لە سنووری سارداو هێزەكانی رژیمی ئاخوندی دەسترێژیان لە كۆڵبەرێكی كورد بەناوی رەسول كەریمی ٢٤ ساڵەی خەڵكی گوندی بڵەسەن كردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. رەسوڵ كەریمی برازای كاك عومەری كەریمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی سازمانی خەباتی كوردستانە و بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە كاك عومەر و خانەوادەی كەریمی، خەڵكی بڵەسەن و شاری بانە دەكەین. هەروەها دەسترێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە كۆڵبەرانی زەڵملێكراوی كورد بە توندی مەحكوم و پرۆتستۆ دەكەین.
ڕێکه‌وت: 2021-09-13 14:51:20
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی