له‌سه‌رهێل 107
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

خاڵۆ میرزا حسێن پەناهی، باوکی ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی كورد کە لە 17ی خەرمانانی 1397،لەلایەن ڕژیمەوە لەسێدارە درا، كۆچی دوایی كرد.
ڕۆژی چوار شەممە 24ی خەرمانانی 1400، خاڵۆ میرزا، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە ئاڵاوایی لە ژیان كرد.
خانەوادەكەی جەنازەكەیان بردۆتەوە بۆ زێدی لەدایك بوونی.
جێی باسە كە هێزە ئەمنیەتیەكانی ڕژیم هەوڵی ڕفاندنی جەنازەكەیان داوە و ویستویانە بەشەو بەخاكی بسپێرن، بەڵام خەڵکی گوندی قڕووچایی بەرەو گۆڕستانی قڕووچایی بەڕێ کەوتن و ڕووبەڕووی هێزەکانی ئیتلاعات بوونەتەوە.
خەڵکی ئەو گوندە دەیانهەوێت باوکی ڕامین حسێن پەناهی لە مەراسمێکی شایستەدا بەخاک بسپێرن.
ڕێکه‌وت: 2021-09-16 08:53:02
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی