له‌سه‌رهێل 69
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پشکێنەرانی ئافرەت لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەستدرێژیان دەكرێتە سەر

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی سێشەممە 23ی خەرمانان، لە ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵی چاپی ئامریكا بڵاو کرایەوە، هێزە ئەمنییەتیەكانی ڕژیمی ئێران دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەر چەندین پشکێنەری ئافرەتی سەر بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ئافرەتانە لە مانگەکانی ڕابردووشدا لە یەکێک لە دامەزراوە ناوکەییەکانی ئێران لەكاتی پشكنیندا ئازاری سێکسی دراون، و هەروەها ئامریکا داوای لە ئێران کردووە کە ئەم شێوە ئاکارانە بوەستێنێ.
چەندین دیپلۆمات بە واڵ ستریت ژۆرناڵیان وتووە كە مەئمورانی پیاوی ئێرانی لە نەتەنز بە مەبەستی دەرهێنانی جلی پشکێنەرانی ئافرەت بەشێوەی بێ ئەخلاقانە دەستیان لە جەستەیان داون.
ڕژیمی ئێران تا ئێستە لە بەرانبەر ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە.
ڕێکه‌وت: 2021-09-16 09:12:19
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی