
سامڕەند
جاریكی دیكە محەممەد پاكپور فەرماندەی زەمینی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە كۆبونەی لە گەڵ خۆفرۆشان و بەكرێگیراون بە ناو كورد لە شاری سنە باسی لە هێرش بۆ سەر هێزەسیاسەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراق كرد. هەڕەشەكانی ڕژیمی ئێران لە هەلومەرجێكدایە كە ئەمریكا هێزەكانی لە ئەفغانستان كێشاوەتەوەو هەروەها ئەمریكا ڕێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردوە كە هێزە شەڕكەرەكانی لە عێراقیش بكشێنێتەوە، كشانەوەی هێزەسەربازیەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان و برَیاڕی كشانەوەی هێزەسەربازیەكانی لە عێراق و سارد بوونی پێوەندیەكانی ئەمریكا لەگەڵ عەربستانی سعودی و نرمی نیشاندانی ئەمریكا بۆ حوسیەكانی یەمەن و ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، وای كردوە ڕژیمی ئێران سەرە ڕۆییەكانی زیاتر بكات و وەك ژاندارمی ناوچەكە هەر ڕۆژە بە شێوەیەك هەڕەشە لە ووڵاتانی ناوچەكە بكات.
هەڕەشەی ڕژیمی ئێران لە سازمان و حیزبەكانی كوردستانی ئێران بیانوێكە بۆ ئەوەی هەڕەشە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بكات و بە هەڕەشەو هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق و خاكی هەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆسەپاندن و خۆفەڕز كردن جێ بە جێ بكات. وەك ئاشكرایە سەرەڕۆییەكانی ڕژیمی ئێران نە تەنیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بەڵكوو پاكستان و ئازەربایجانی گرتۆتەوەو لە ئێستادا ڕژیم بە كۆكردنەوەی هێزی سەربازی لە سنووری ئێران لە گەڵ ئازەربایجان و بە ووتاری توندی فەرماندە سەربازیەكانی ڕژیم و ئەو پڕوپاگەندانەی دەست و پێوەندەكانی دەسەلاتی ئێران كە بە ٤٠٠٠ موشەك شاری باكۆ پایتەختی ئازەربایجان وێران دەكەن درێژەی هەیە. شەرخوازی و ئاژاوەگێڕی ڕژیمی ئێران لە مێژووی ٤٣ ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندەكان دیاردەیەكی ئاشكرایە بەڵام هەڕەشەكانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ئێستادا بە شێوەیەكی بەرچاوتر لە ڕابردوو بەرچاو دەكەوێ. بێگومان لەم هەلومەرجەدا چارەسەری بنەڕەتی، داڕشتنی گەڵاڵەو بەرنامەی دروست و هاوكات چالاكی و كردەوەی سیاسی و روبەڕوبونەوەو بە دیفاع و هێرشی بەرانبەر، دەركرێ وەڵامی توندی دەسەڵاتی ئاخوندی و هێزەسەركوتگەرەكانی بدرێتەوە. جیگەی خۆیەتی هێزی پێشمەرگەو ئەندامان و چالاكانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات كوردستانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەبێ بۆ روبەڕوبونەوەی هێزەسەركوتگەرەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی و لە قوڵایی ناوخۆی كوردستانی ئێرانداو تا چەندە دەتوانن و بۆیان دەكرێ چالاكی پێشمەرگانە ئەنجام بدەن و بە دەسەڵاتی ئاخوندی و هێزە سەركوتگەرەكانی بسەلمێنن كە گەلی كورد لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە مافەكانی و لە ناوچوونی دەسەڵاتی دیكتاتۆر بەردەوام دەبێ.
شكی تێدا نیە كە ڕژیمی دیكتاتۆری هیچ كات زمانی حەق نابیستێ و بە هەر پاشەكشەو بێ دەنگی كۆمەڵگای جیهانی لە حاست تاوانەكانی، سەرەڕۆتر دەبێ. هەر بۆیە گرینگە بە بڕیاڕو چالاكی و كردەوەی لێبڕاوانە،لە بەرانبەریدا بۆێستینەوە. گەلی كوردو هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە هەموو كات زیاتر پێویستیان بە یەك خستنی تواناكانیان و هاوكاری و نزیكی لە گەڵ هێزی سیاسی خەباتكاری سەرانسەری لە ئێران، واتە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران وشۆڕای میللی مقاومەتی ئێران هەیە كە بە ئەنجامدانی ئەو ڕێكارانە دەتواندرێ لە بەرانبەر هەڕەشەو پیلانەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی بەربەرەكانی بكەین.
بهشی ( سیاسی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی داو، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




